ئاسایشی ئەلیکترۆنی
9, ئازار 2016
١٠ باشترین هاكەرەكان لەڕابردوودا كێ بوون؟ ئێستا لەكوێن و چیان بەسەر هاتووه؟
مێژووی هاككردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ١٩٦٠، كاتێك هاكه‌ره‌كان فێربووبوون دزه‌یان ده‌كرده ناو هێڵه ته‌له‌فۆنیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ته‌له‌فۆن بۆ قسه‌كردنی خۆڕایی یاخود به مه‌به‌ستی گوێ ڕاگرتن له هێڵه‌كان و پەیوەندی خەڵکی تر و چه‌ندان شتی تر.
له خواره‌وه ١٠ باشترین هاكه‌ره‌كان له‌ڕابردوودا بۆ خوێنه‌رانی ئازیز ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
١- جۆن ڕیپه‌ر:
یه‌كێك بوو له باشترین هاكه‌ره‌كان، یه‌كه‌مین پرۆگرامی وۆردی تایبه‌ت به ” ئای بی ئێم ” هاك كردووه كه له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی ماوه‌یه‌ك خرایە زیندان، جۆن ئێستا له ژیاندا ماوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كه‌یه‌وه، ئه‌و ئێستا باری ئابووری زۆر خراپه و به ئەستەم ژیانی ده‌بات به‌ڕێوه، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه خه‌ڵك خێری پێ ده‌كەن.

٢- ستیڤ وازنیاك:
گه‌ر تۆ یه‌كێك بی له هه‌وادارانی ئه‌پڵ، بێ گومان ده‌زانی ستیڤ وازنیاك كێیه، ئه‌و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، ستیڤ ناوبانگی په‌یدا كرد به‌هۆی سندوقه شینه‌كه‌ی كه به‌كار ده‌هات بۆ هاك كردنی هێڵی ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی خۆڕایی، ستیڤ ئێستا جگه له ئه‌پڵ په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندان كۆمپانیای تری ته‌كنه‌لۆجیه‌وه هه‌یه وه‌ك واتسئه‌پ و گووگڵ.

٣- جۆو ئێنگریسیا
منداڵێكی حه‌وت ساڵان بوو كاتێك به‌ڕێكه‌وت بۆی ده‌ركه‌وت به فیكه لێدان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام بدات له‌جیاتی په‌نجه‌نان به دوگمه‌كانی سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه، یه‌كه‌م جار ئه‌م كاره له لایه‌ن خه‌ڵكی بۆ خۆشی تاقی ده‌كرایه‌وه به‌ڵام دواتر بوو به‌شتێكی ڕاستی و زانستی، جۆو ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماوه‌و مردووه.

ئه‌مه‌ش ڤیدیۆكهیهتی له‌كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بهفیكهلێدان.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=vVZm7I1CTBs&feature[/youtube]
٤- پاتریك كارێڵ كرۆپا:
ناسراو بهلۆرد دیجیتاڵ، پاتریك یه‌كێك بووه له باشترین هاكه‌ره‌كان له ڕابردوودا، زیره‌كی و بلیمه‌تی خۆی به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له گروپێكی به ناوبانگی هاك ناسراو به له‌شكری مردن و پاره‌یه‌كی زۆری په‌یدا كرد هه‌تا ساڵانی ١٩٩٠، پاتریك ئاڵووده بوو به ماده هۆشبه‌ره‌كان له ساڵانی ١٩٩٠ و پاره‌یه‌كی زۆری له‌و ڕێگایه‌دا له ده‌ست چوو، ئێستا بووه‌ته ڕێنموونیكهر و هۆشداری ده‌دات به‌خه‌ڵكی دژی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.

٥- كێڤن پۆڵسن:
ناوبانگی ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی به‌فێڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پۆرشی به دیاری برده‌وه كه هێڵه تهلهفۆنیهكانی هاك كرد و خۆی كرد به ١٠٢مین كه‌س كهتهلهفۆن بۆ وێستگه‌ی ڕادیۆی لۆس ئه‌نجلۆس بكات و بوو به‌براوه‌ی پێشبڕكێكه، دواتر له لایه‌ن ئێف بی ئای ده‌ست به‌سه‌ر كرا و خرایه به‌ندیخانه‌وه، ئێستا كێڤن نووسه‌ره له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا و بۆ ماڵپه‌ڕی wired ده‌نووسێت، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری بلۆگێكی تهكنهلۆژیە به ناوی Threat Level Blog.

٦- ڕیچارد كاشدان:
یەکێک بوو لە باشترین هاکەرەکان لە ساڵانی زوودا، کۆمپیوتەری جۆری Punch-Cardی هاك كردووه پێش هاتنی ئینته‌رنێت، سندوقی شینی تایبه‌ت به خۆی دروست كردووه و دوگمه و كلیلی تایبه‌تی بۆ داناوه،هێڵی ته‌له‌فۆنی هاك كردووه و كاسێتی ده‌نگی سه‌یر و نامۆی بۆ خه‌ڵكی بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناو هێڵی ته‌له‌فۆندا، له ئێستادا ماڵپه‌ڕی فۆن تریپس به‌ڕێوه‌ده‌بات، شوێنێكه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی فێری هاكی ته‌له‌فۆن ببن.

٧- فه‌یسه‌ر لووسی:
ناوبانگی په‌یدا كرد دوای ئه‌وه‌ی سندوقی شینی تایبه‌ت به خۆی دروست كرد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌له‌فۆن به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی، زانیاری زۆر كه‌م له‌سه‌ری هه‌یه و ئێستا زۆر ئه‌سته‌مه بدۆزرێته‌وه.
٨- ماڕك ئه‌بین:
ناسراو به‌فایبه‌ر ئۆپتیك، یه‌كێك بووه له هاكهره هه‌ره به‌تواناكان، پێش ئه‌وه‌ی بێته ناو بواری هاك، كاتێكی زۆری ته‌رخان كرد بۆ خوێندن له بواری ڕایه‌ڵه و هێڵی ته‌له‌فۆنه‌كان، دواتر به‌سه‌ركه‌وتوانه هێڵه تهلهفۆنیهكانی تێك ده‌شكاند، بوو به ئه‌ندام له گروپێكی هاك كردن به‌ناوی مامۆستایانی فێڵ كردن، دوژمنی زۆر سه‌رسه‌ختی بۆ خۆی په‌یدا كرد له كۆمپانیا ته‌له‌فۆنیه‌كان و ساڵی ١٩٩١ ده‌ست به‌سه‌ر كرا، ئێستا وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی ڕایه‌ڵه‌كان كار ده‌كات.

٩- براد كارته‌ر:
زۆر به ناوبانگه له‌گه‌ڵ نازناوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی RedBoxChiliPepper، براد به‌ڕێوه‌به‌ری گروپێك بوو به ناوی Phone loosers of america كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان دامه‌زرابوو، ئه‌و له ڕێكخراوه‌كانی خۆیدا خه‌ڵكی فێری كۆدی نهێنی ده‌كرد بۆ شكاندنی هێڵی ته‌له‌فۆنی به‌پاره‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان، هاكی كارتی فاست فوود له چێشتخانه‌كان و چه‌ندان شتی تر دەکرد، ئه‌و ئێستا زۆر كه‌سێكی چالاكه و ده‌توانی له ماڵپه‌ڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بیدۆزیه‌وه.
١٠- كێڤن میتنیك:
ناسراو به ناوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كۆندۆر، هه‌ر له سه‌رتای ته‌مه‌نیدا ئاشنایه‌تی په‌یدا كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیەکی هاكکهردا. هه‌ر له هاكی ته‌له‌فۆنه‌وه وای لێ هات سه‌نته‌ری بێڵ بۆ په‌یوه‌ندیه‌ت ته‌له‌فۆنیه‌كان تێك بشكێنێت له ژێر ناوی جۆن ڕیپه‌ر، كێشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كاتێك ده‌ركه‌وت كه‌ده‌ست به‌سه‌ر كرا به‌هۆی هاككردنی چه‌ند ڕایه‌ڵه‌یه‌ك له ناویشیاندا ئارپانێت، له ئێستادا ئه‌و پسپۆڕی بواری پارێزگاریه، سه‌نته‌ری میتنیك بۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی به‌ڕێوه ده‌بات.

سەرچاوە: فۆس بایتس
هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.