ئەندرۆید
17, ئازار 2016
ئۆپۆ بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Oppo R9 و Oppo R9 Plus ڕاگەیاند
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرامبەر بە ١٧\٣\٢٠١٦، کۆمپانیای ئۆپۆی چینی بەفەرمی پەردەی لەسەر دوو نەوەی نوێی مۆبایلی خۆی بە ناوەکانی Oppo R9 و Oppo R9 Plus لادا کە لە شێوەدا بە ڕێژەیەکی زۆر لە ئایفۆن ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵەس دەچن.
Oppo R9
مۆبایلی یەکەم کە ناوی Oppo R9ـە جۆرە بچوکەکەیەتی لەم دوو مۆبایلە بەڵام هەر گەورەیە چونکە قەبارەی شاشەکەی ٥.٥ ئینجە لە جۆری ئەمۆلد بە ڕوونی ١٠٨٠*١٩٢٠ پێکسڵ کە شاشەکە تەنها ١.٦٦ ملیمەتری نێوان هەیە لەگەڵا لاکانی مۆبایلەکە. بەگشتی مۆبایلەکە مۆبایلێکی جوان و قەشەنگە و ئەستورەیەکەی ٦.٦ ملیمەترە و پڕۆسێسەری هەشت ناوکی جۆری MediaTek Helio P10 لەسەرە و ڕامی ٤ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگایە و توانای زیادکردنی هەیە تا ١٢٨ گێگا لەڕێگەی دەرچەی بیرگەی دەرەکیی ناسراو بە ئێس دی کارد. بە پێچەوانەی نەریتی کۆمپانیاکان، کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لە هی پشتەوە جوانتر و باشترە کە ١٦ مێگاپێکسڵە کە چی هی پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە.

Oppo R9 Plus
مۆبایلی دووەمی ئۆپۆ ناوەکەی بریتییە لە Oppo R9 Plus و شاشەکەی ٦ ئینجە لە جۆری ئەمۆلد و ڕوونیەکەی پڕ چڕی بەرزە واتە ١٠٨٠*١٩٢٠ پێکسڵە. ئەم مۆبایلە پڕۆسێسەرەکەی لە جۆری سناپ دراگۆن ٦٥٢ـە بە خێرایی ١.٨ گێگاهێرتز و وەکو براکەیشی هەمان قەبارەی ڕام و بیرگەی ناوخۆیی و کامێرایی پێشەوەی هەیە بەڵام هی پشتەوەی مۆبایل Oppo R9 Plus ١٦ مێگاپێکسڵە و هەستەوەری جۆری Sony IMX298 هەیە.
دەربارەی سیستەمی مۆبایلەکان، هەردووکیان ئەندرۆید لۆلیپۆپ ٥.١.١ـیان لەسەرە کە پشتگیری خوێندنەوەی پەنجەمۆردەکات. هەروەها هەردوو مۆبایلەکە تایبەتمەندی بارگاویبوونی خێرا لە جۆری VOOC دەکەن لەگەڵ پاتریەک بە توانستی ٢,٨٥٠ میلی ئەمپێری بۆ مۆبایل Oppo R9 و هەروەها پاتریەک بە توانستی ٤,١٢٠ میلی ئەمپێر بۆ مۆبایل Oppo R9 Plus.
کۆمپانیای ئۆپۆی چینی بە نیازە مۆبایلی Oppo R9 بە نرخێک کە هاوتایە لەگەڵ ٤٣٠ دۆلاری ئەمریکی بفرۆشێت، کە ئێستا بۆ داواکاری پێشەکی لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیا بەردەستە و لە ٢٤ ئەم مانگەش دەست بە ڕەوانەکردنی دەکرێت بۆ داخوازیکاران.
هەروەها بەنیازیشە مۆبایل Oppo R9 Plus بە نرخێک کە هاوتایە لەگەڵ ٥١٠ دۆلاری ئەمریکی بفرۆشێت و لە بەرواری ١٢ مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر بەردەست بوونی ئەم دوو مۆبایلە لە بازاڕەکانی جیهان بڵاونەکراوەتەوە.
سەرچاوە بوابة التقنیة
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!