بابەتی گرینگ
21, ئازار 2016
بەگوێرەی DxOMark مۆبایلی Galaxy S7 Edge باشترین کامێرای هەیە!
بێگومان لەگەڵ دەرچوونی هەر مۆبایلێک چەندان هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە و لێکدانەوەی لە ڕووی باشی و خەراپی بۆ دەکرێت و گالەکسی ئێس ٧ ـیش یەکێک بوو لەم مۆبایلانەی کە لەچەند هەفتەی ڕابردوو نمایشکرا و ئێستا بەردەستە بۆ کڕین. ئەوەی جێگای ئاماژەیە، هەر لەگەڵ دەرچوونی مۆبایلە چەندان ماڵپەڕ هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە و هەریەکە و لەدید و بۆچوونی خۆیەوە بەڵام زۆربەیان متمانە پێکراونین و دەزگا و دامەزراوەی تایبەت نین بەو هەڵسەنگاندنانە بەڵام خۆشبەختانە تاک تاکەی باوەڕپێکراو هەن لەوانە DxOMark کە تایبەتە بە هەسەنگاندنی کامێراکان و کامێرای مۆبایلەکانیش لەنێوانیاندا.
شاشەیەنی باسە، لەدوا هەڵسەنگاندنی DxOMark بۆ کامێرای مۆبایلە هۆشمەندەکان مۆبایلی Galaxy S7 Edge باشترین کامێرای هەیە و لە پێشی پێشەوەی مۆبایلەکانی ترە لەم ڕووەوە و ژمارە ٨٨ تۆمارکردووە کە لەسەروی کامێرای مۆبایلی Galaxy S6 Edge Plus و هەروەها مۆبایلی Xperia Z5ـەوەیە کە خاوەنی پلەی یەکەم بوون بە تۆماری ٨٧ لە هەڵسەنگاندنی ڕابردوودا.
ئەم وێنانەی خوارەوە بەرچاوڕوونی زیاترمان پێدەدەن لە سەر کامێرای مۆبایلی ناوبراو:

ئەم وێنانەی سەرەوە بۆمان دەردەخەن کە کامێرای سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٧ ئێج لە باشترین کامێراکانی هەیە لە نێو مۆبایلە هۆشمەندەکانی تردا بەڵام ئەوەشمان بیر نەچێت تا ئێستا لەسەرەتای ساڵداین و چەندین مۆبایلی تر بەڕێوەن و چەندی تریش تاقیکردنەوەیان بۆ نەکراوە لەوانەی ئێڵ جی جی ٥ و شاومی می ٥. بۆیە چاوەڕوانی تاقیکردنەوەی زیاترین لە DxoMark بۆ مانگەکانی داهاتوو و هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ مۆبایلەکانی تر و مۆبایلەکانی داهاتوو.
سەرچاوە ardroid
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!