ئەندرۆید
19, ئازار 2016
وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنی جی پی ئێسی Sygic Iraq بەشارەکانی کوردستانیشەوە بێ ئینتەرنێت و بەزمانی کوردی بۆ سیستەمی ئەندرۆید

كۆمپانیای Sygic یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی بورای به‌رهه‌مهێنانی ئەپڵیکەیشنی جی پی ئێس بۆ مۆبایله هۆشمه‌ند و تابلێته‌كان. ئه‌م كۆمپانیایه بۆ زۆربه‌ی وڵاتان ئەم ئەپڵیکەیشنەی دروستكردووه له ناو ئه‌و وڵاتانه عێراقه. جیپی ئێسه‌كه بریتییه له شاره‌كانی عێراق و لەگەل شاره‌كانی كوردستانیش. ئه‌م ئەپڵیکەیشنە ئەپێکی ناوازه‌یه و تاكه ئەپڵیکەیشنە شاره‌كانی كوردستان له‌خۆی بگرێت، بۆیە لەسەر داوای زۆربەی فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن کە بەردەوام رۆژانە پەیوەندیمان پێوە دەکەن تاوەکو بتوانین ئەپڵیکەیشنی Sygic یان بۆ دابین بکەین لەسەر زۆری داواکاری فێرخوازانمان هەستاین بە وەرگرتنی نوێترین وەشانی ئەپی Sygic کە وڵاتی عیراق لە خۆدەگریت بەسەرجەم شارەکانی کوردستانیشەوە و بە زمانی شیرینی کوردی و دەیکەینە دیاری بۆ بەکاربەرانی سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید کە دەتوان لەمەودوا سود لەتەواوی خزمەت گوزاری Sygic وەربگرن و بێ هێڵی ئینتەرنێت بەکاریبهێنن.
فێرخوزان لێرەوە دەمەویت بەبەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆئیس بڵیم کە بێ بەش دەبن لە بەکارهێنانی Sygic خۆتان دەزانن لە بازاری ئەپستۆر نرخی ئەم ئەپە بە 44.99 دۆلارە،بۆیە بە چەند رێگایەکی جیا جیا دەتوان بۆ ئای ئۆئیسش بەدەست بێت بەڵام ئێمە بەسەرکەتومان نەزانیوە تا دایبنێین و بەکارهێنەران بەردەوام کێشەیان بێتە رێگا، بۆیە دەبێت بەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆئێس بمان بورن کە تەنها بۆ ئەندرۆیدمان داناوە.
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنی Sygic و سەرجەم پیداویستیەکانی کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکەن..

بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی ئەپڵیکەیشنەکە و بەکارهێنانی سود لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە وەربگرن.
بەهیوای سود وەگرتن.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.