10
ئای ئۆ ئێس 21, ئازار 2016

نەوەی نوێی ئایفۆن بەناوی iPhone SE ڕاگەیەندرا

25251765622_3f506fa53b_b

لەمیانەی کۆنگرەی ئەمشەوی کۆمپانیای ئەپڵدا، کۆمپانیاکە نەوەیەکی نوێی ئایفۆن بەناوی (iPhone SE) ڕاگەیاند . مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری A9 لە جۆری 64-بت كاردەکات ، هەروەها بە کۆپڕۆسێسەری M9 كە یارمەتی پڕۆسێسەری سەرەکی دەدات لە جووڵەکان . جگە لەمانەش iPhone SE پشتگیری تەواوی خزمەتگوزاری (Hey Siri) دەکات ، iPhone SE لەڕووی خێرایی جێبەجێکردنەوە سێ جار لە iPhone 5s خێراترە . هەروەها هێڵی ئینتەرنێتی خێراتر وەردەگرێت بەبەراورد بە نەوەکانی پێشوو ، مۆبایلەکەش بە وەشانی نوێی iOS 9.3 كاردەکات . ڕوونی کامێراکەی ١٢ مێگاپیکسڵە لە جۆری iSight لەگەڵ فلاشی ڕیتینا و تایبەتمەندی وێنەی ڕاستەوخۆ ، هەروەها توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە کوالێتی 4K ، جگە لەمانەش پشتگیری لە خزمەتگوزاری Apple Pay دەکات . هەروەها بە چوار ڕەنگ بەردەست دەبێت کە بریتین لە خۆڵەمێشی و زیوی و زێڕی و زێڕی گوڵاوی (Rose Gold) .نرخی ئەم ئایفۆنە نوێیە لە 399$ دەست پێدەکات و دوای دە ڕۆژی تر بەردەست دەبێت بۆ کڕین .

1610072_1161943077163492_9025589208491155819_n

زانیاری زیاتر لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بڵاودەکەینەوە …

بۆچونی تۆ