ئای ئۆ ئێس 22, ئازار 2016

بۆ دواجار iOS 9.3 بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بڵاوکرایەوە

ios-9.3-main-635x375دواجار کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی ئای ئۆ ئیس 9.3 بڵاوکردەوە و ئێستا دەتوانن ئامێرەکانتان نوێی بکەنەوە بۆ وەشانی تازە. دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌سترا و له‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆمپانیای ئه‌پڵ چەند بەرهەمێکی نوێی راگەیاند کە موبایلێک بەناوی iPhone SE بوو بە چەندین تایبەتمەندی بەرز، راگەیاندنی ئای پاد پڕۆیەک بە قەبارەی 9.7  ئینچ و چەندین بەرهەمی تریش.

سەرباری ئەو بەرهەمانەش، لە چاوەروانیەکی زۆردا بەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس دوای چەندین وەشانی بەیتا دواجار لە کۆنگرەکەدا وەشانی نوێ iOS 9.3 وەشاندرا بۆ بەکاربەران. ئێستا دەتوانن لەناو خودی ئایفۆن و ئایپادەکانتان وەشانەکە نوێ بکەنەوە بۆ نوێترین وەشانی ئای ئۆ ئێس، لەخوارەوە دەتوان وەشانی 9.3 دابگرن بۆ ئامێرەکانتان.

کرتە لەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن بۆ بەدەست هێنانی وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێس 9.3 کە دەتوانن لەڕێگەی کۆمپیوتەر و ماکەوە لەڕێگەی بەرنامەی ئایتونزەوە مۆبایلەکانتانی پێ ئەپدەیت یان ڕیستۆر بکەنەوە.

تایبەت بە ئایفۆن

  بۆ ئامیرەکانی ئاپاد 9.3

  بۆ  iPod touch

بۆچونی تۆ