هەواڵ
19, نیسان 2012
له لیسته 100 كه‌سییه‌كه‌ی گۆڤاری تایم پێشڕه‌وانی ته‌كنه‌لۆژیا یه‌كه‌مینن له كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جیهان.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له گۆڤاری تایم دا هاتووه پێشڕه‌وانی ته‌كنه‌لۆژیا یه‌كه‌مینن له كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جیهان. دیاره گۆڤاری ناوبراو 100 خه‌ڵكی كارگه‌ری له‌سه‌ر جیهانی هه‌ڵبژاردووه به‌گوێره‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵك و له‌ناو ئه‌وانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیادا گروپی ئه‌نۆنیمه‌س یه‌كه‌میین و هه‌روه‌كو ئاشكرایشه ئه‌وان گروپێكی هاكه‌ری لامه‌ركه‌زین له هێرشه ئهلكترۆنییهكانیان بۆسه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان و ئابورییه‌كان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان.
پله‌ی دووه‌م ئیریك مارتن دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی Reddit داگیری كردووه و سێیه‌میش تیم كووكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌پڵ داگیری كردووه كه له دوای مردنی ستیف جۆبسه‌وه به‌رپرسیارییه‌تی كۆمپانیای ئه‌پڵی كه‌وته ده‌ست و ئه‌م نازناوهیشی له دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی له ڕاگه‌یاندنی ئایپاده نوێكه‌وه دێت.
هه‌روه‌ها له‌م لیسته شیروول ساندبێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری فه‌یسبووك و مارك زوكه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك هاتوون كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهان هه‌بووه. هه‌ر له‌لیسته‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای Spotify هاتووه و بین ڕاتای دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی Change.org و سلمان خانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌كادیمیای خان و فیرجینیا ڕوومیتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئای بی ئێم و بیت كاشمووری دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی Mashable.com هاتووه.
ئه‌م كرداری پڕۆسه‌یه به‌شێوه‌ی ده‌نگدان بووه له‌سه‌ر هێل كه ڕێگه به به‌كاربه‌ران دراوه ده‌نگ بده‌ن به‌و كه‌سه‌ی كه باوه‌ڕیان وایه كاریگه‌رترین كه‌س بووه له‌سه‌ر جیهان و پاشان ده‌سته‌یه‌ك له سه‌رنوسه‌ر پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ڕێزبه‌ندی ئه‌و 100 كه‌سه بده‌ن كه له كاریگهرترینییانهوه ده‌ست پێده‌كات.
سه‌رچاوه Ait