ئەندرۆید 22, ئازار 2016

سامسۆنگ مۆبایلی نوێی Note 6 لە مانگی حەوتدا ڕادەگەیەنێت

dd3

پێگەی (The Bell) ـی کۆری لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی داهاتووی بە ناوی “Galaxy Note 6” لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا ڕابگەیەنێت کە نوێترین وەشانی ئەندرۆید “Android N” ـی لەسەر جێگیرکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو مۆبایلە نوێیە بە نوێترین وەشانی ئەندرۆید کە “Android N” ـە کاردەکات ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند کە ئەو وەشانە نوێیە لە مانگەکانی هاویندا دەگات بە کۆمپانیاکان.

تا ئێستا دیار نییە کە ئەمە ڕاستە یان نا ، بەڵام لەبەر ئەوەی سامسۆنگ بە هەمان شێوە هەردوو مۆبایلی S7 و S7 Edge ـی زووتر ڕاگەیاند لە کاتی خۆی ، بۆیە پێدەچێت Note 6 ـیش بەهەمان شێوە و لە کاتێکی نزیکتردا ڕابگەیەندرێت نەوەک لە مانگی نۆ کە ساڵانی پار سامسۆنگ ئەو مۆبایلانەی لەو مانگەدا ڕاگەیاند.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی،لەم بابەتەدا ئەو تایبەتمەندییانەتان بۆ دەخەینە ڕوو کە وەکو پڕوپاگەندە و پێشبینی لە پێگەکان بڵاوکراونەتەوە،تکایە ئاگاداربن ئەمانە تەنها تایبەتمەندی پێشبینی کراون نەوەکو فەرمی.پێگەی Weibo ـی چینی کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەکان، لە دوایین ڕاپۆرتیدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە “Note 6” قەبارەکەی ٥.٨ ئینچ دەبێت بە ڕوونی 1440×2560 پیکسڵ کە لە تەکنەلۆژیای AMOLED دروستکراوە،لەگەڵ هەبوونی ١٠٢٤ خاڵی هەستەوەر لەسەر شاشەکەی.بەهەمان شێوەی Galaxy S7،پێشبینی دەکرێت Note 6 بە دوو جۆر ڕابگەیەندرێت سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی ، جۆرێکیان بە پڕۆسێسەری Snapdragon 820 ـی کۆمپانیای کوالکۆم کاردەکات و ئەوی تریان بە پڕۆسێسەری Exynos 8890 ـی کۆمپانیای سامسۆنگ کاردەکات.لە زانیارییەکانی تردا هاتووە کە مۆبایلەکە ڕامێکی بە فراوانی ٦ گێگابایت دەبێت!هەر بە پێی پڕوپاگەندەکان ئەو مۆبایلە دوو جۆری بیرگەی ناوخۆیی دەبێت کە بریتین لە ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت, وە ڕوونی کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگا پیکسڵ دەبێت.

دەربارەی پاتری مۆبایلەکە, زۆربەی پڕوپاگەندەکان ئاماژە بە پاتریەک دەکەن کە لە ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر کەمتر نییە, کەواتە پێدەچێت Galaxy Note 6 پاتریەکەی لە ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر کەمتر نەبێت.

سەرچاوە: Ardroid

بۆچونی تۆ