ئەپ و نەرمەکاڵا
23, ئازار 2016
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كردنه‌وه‌ی خودكارانهی ماڵپه‌ڕه‌كان بۆ وێبگه‌ڕی سه‌فاری له سیسته‌می ماكدا
زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ماك دووچاری كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه، كه ئه‌ویش بریتیه له كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان به شێوه‌یه‌كی خودكارانه، به جۆرێك له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ماڵپه‌ڕێك ده‌كرێته‌وه، كه به زۆری بریتیه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به دژه‌ڤایرۆسی ماك كیپهر.
هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه‌ش بریتیه له ماڵوێرێك له جۆری ئه‌دوار كه دزه ده‌كاته ناو كۆمپوته‌ری ماك و تووشی زۆربه‌ی كۆمپوتهرهكان ده‌بێت كه به سیسته‌می ئۆ ئێس ئێكس كار ده‌كه‌ن. وه بۆ سڕینەوەی ئه‌م ڤایرۆسانه پێویستیت به نهرمهكاڵهیهك هه‌یه بۆ گه‌ڕان به دوایاندا و سڕینەوە.

باشترین نهمهكاڵهش كه من تا ئێستا بینیبێتم، بریتیه له به‌رنامه‌ی ماڵوێربایتس، ئه‌م نهرمهكاڵهیه زۆر به‌هێزه له ڕووی ئیش كردنه‌وه و زۆریش ئاسانه له به‌كارهێناندا. شایه‌نی باسه پێشتر نهرمهكاڵهیهك هه‌بوو بۆ سیسته‌می ماك به ناوی ئه‌دوار مێدیك، كه هه‌مان كاری ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌م نهرمهكاڵهیه ئێستا چووه‌ته پاڵ خێزانی ماڵوێربایتس.
به كرته‌كردن له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌توانن ماڵوێربایتس دابه‌زێنن به به‌لاش بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ، دوای ئه‌م ماوه‌یه‌ش هه‌ر كار ده‌كات به‌ڵام ده‌بێت خۆت به‌كاری بهێنی بۆ گه‌ڕان به دوای ڤایرۆسدا و ڕه‌ش كردنه‌وه‌یان، واته به شێوه‌یه‌كی خودكارانه كار ناكات.

هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.