ئای ئۆ ئێس
24, ئازار 2016
باشترین بەرنامەی گەڕاندنەوەی پەرگەی سڕاوە بۆ سیستەمی iOS بۆتە خۆڕایی

پێگەی ” Giveaway of the Day ” کە تایبەتە بە دیاری کردنی ئەو ئەپ و بەرنامانەی کە ڕۆژانە دەبنە خۆڕایی بۆ هەر سێ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئایفۆن و ویندۆز پی سی یەکێک لە باشترین بەرنامەکانی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز دیاری کردووە کە بۆتە خۆڕایی و نرخەکەشی ٤٩$ـی ئەمریکیە.
بەرنامەی ” MiniTool Mobile Recovery for iOS 1.1 ” بەرنامەیەکی هێنانەوەی فایلی سرایەوە واتە ڕیکۆڤەری تایبەت بەو پەرگ و کەرستانەی کە لەسەر ئایفۆن یاخود ئایپاد لێمان دەسڕێتەوە و لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیە دەتوانین بیگەڕێنینەوە، وە سێ تایبەتمەندی گرنگی هەیە ئەوانیش:
١. گەڕاندنەوەی پەرگە و فایلی سڕاوە لەسەر ئەو مۆبایلانەی بە سیستەمی وەگەڕخەری iOSـی کۆمپانیای ئەپڵ کار دەکەن.
٢. گەڕاندنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو باکئەپانەی لە ڕێگەی بەرنامەی ئایتوونزەوە کردووتەوە.
٣. گەڕاندنەوەی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو باکئەپانەی لە ڕێگەی خزمەتگوزاری iCloud کردووتە.
ئەم بەرنامەیە لەسەر سیستەمی ویندۆز کار دەکات و نرخەکەی ٤٩$ـی ئەمریکیە و ئێستا دەتوانن بە خۆڕایی دایگرن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و ئۆفەرەکە تەنیا ١٢ کاتژمێری ماوە و بەسەر دەچێت بۆیە پەلە بکەن و ببنە خاوەنی:
https://goo.gl/QY1IVn
تێبینی: کۆدی کارا کردنی ئەپەکە لە نێو فایلێکی نۆت لە نێو زیپەکەدایە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.