بابەتی گرینگ 3, نیسان 2016

کۆمپانیای سۆنی مانگی دە جۆرێکی نوێی PS4 بڵاودەکاتەوە

Image KITN.NET

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە زۆربەی سەرچاوەکانەوە باس لەوە دەکرێـت کە کۆمپانیای سۆنی وەبەرهێنەری ئامێری یارییە ڤیدیۆییەکانی پلەیستەیشن (PS) بڕیاری داوە پێش مانگی ١٠ ـی ئەمساڵ جۆرێکی نوێ لە ئامێری PS4 بڵاوبکاتەوە.

ئەو ئامێرە نوێیە بەپێی پێشبینییەکان ناوی (Playstation 4.5) دەبێت و پشتگیری لە یاریکردن دەکات بە کوالێتی 4K ، لەو ئامێرە نوێیەدا بە گشتی توانای گرافیک و پڕۆسێسەری ئامێرەکە زۆر بەرزکراوەتەوە بەشێوەیەک لە ئێستادا لە ئامێری Playstation 4 تەنها دەتوانرێت بە کوالێتی 1080p یاری بکرێت ، بەڵام لەو ئامێرە نوێیەدا دەتوانرێت بە کوالێتی 4K یاری بکرێت.

ڕۆژنامەی The Wall Street Journal ـی ئەمەریکی لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕاگەیاندنی ئەو ئامێرە نوێیە لەو کاتەدا هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمی هێدسێتی ئامێری Playstation VR کە بڕیارە سۆنی مانگی ١٠ـی ئەمساڵ ڕایبگەیەنێت،سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە دەتوانرێت ئەو یارییە نوێیانەی بۆ ئامێرە نوێیەکە دێن بە هەمان شێوە لەسەر ئامێری (PS4) ـیش تاقی بکرێتەوە و یاری پێ بکرێـت بەڵام بێگومان بە گرافیک و کوالێتیەکی نزمتر.

 

بۆچونی تۆ