بابەتی گرینگ
5, نیسان 2016
ئەپڵیکەیشنی فەرموودە بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە بۆ ئەندرۆید نوێکرایەوە.
پڕۆگرامی فەرموودە – وەشانی – 1.4
به‌ناوی خوای گه‌وره و به‌خشنده و میهره‌بان، بۆ دواجار و لەدوای ماندووبوونێکی زۆر لەلایەن گەشەپێدەری ئەم ئەپەوە کە ناسراوە بە فەرموودە، وەشانێکی نوێی کەوتە کۆگای گووگڵ پلەی و ئێستا بەردەستە بۆ داگرتن و ئەم وەشانەش ژمارە ١.٤ هەڵدەگرێت. ئه‌م ئەپە پێك هاتووه له ٢٣ به‌شی سه‌ره‌كی وه‌ك (قورئان و تەفسیر، فه‌رمووده، بیڕوباوه‌ڕی ڕاست، په‌رستش و عیبادهت ، …هتد) و هەروەها به‌شی پرسیار و وه‌ڵام تێدایە کە ئەمیش لەچەندین بەشی لاوەکی پێك هاتووە، به‌شێوه‌یه‌كی جوان بابهتهكان بۆ خوێنه‌ر شیده‌كاته‌وه به‌پێی قورئان و فه‌رمووده ڕاستەكانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
جێگای ئاماژەیە لەم وەشانەدا گۆڕانکاری سەرتاسەری کراوە کە گۆڕانکاریەکانی بریتین لە:
- گۆڕینی تەواوی دیزاینەکەی کە پشبەستە بە (Material Design).
- چاککردنی چەند هەڵەیەک کە لە وەشانی پێشوتردا هەبوو.
- زیادکردنی چەند بابەتێکی نوێ.
- زیادکردنی تایبەتمەندی خوێندنەوەی بابەت لە پاشبنەما (Background Reading) کە ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات بە بەردەوام بوون لەخوێندنەوە تەنانەت لەکاتی بەکارهێنانی ئەپەکانی تری ناو مۆبایلەکەت.
- ڕەنگکردنی تەواوی ئایەت و فەرموودە و وتەی زانایان کە لە بەشی ڕێکخستنەکاندا دەتوانیت بە ئارەزوی خۆت ستایلێك و شێوەیەک هەڵبژێریت.
- دەتوانیت کورتەی بابەت بخوێنیتەوە پێش کرنەوەی بابەتەکان.
- تایبەتمەندی گەڕان لەم ڤێرشنەدا زیاد کراوە کە دەتوانیت لە سەردێڕی بابەتەکان بگەڕێت.
داگرتن لە گوگڵ پلەی کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکە:

داگرتن لە بەستەری ڕاستەوخۆ کرتە لەم وێنەی خوارەوە:

کۆمەڵێک وێنەی ڕووکار‌ی ئەپڵیکەیشنەکە ببینن:
لە کۆتایدا سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ گرووپی (KurdishDeveloper) و بە تایبەت زۆر بەڕێز ڕێباز ڕەئوف کە ماندووبونێکی زۆری کێشاوە بەهەستان بە کاری پڕۆگرامسازی بۆ ئەم پڕۆگرامە و داواکارین لە خودای پەروەردگار پاداشتی خێریان بداتەوە و توێشوێك بێت بۆ دواڕۆژییان، و ئێوەی بەڕێزیش لە دووعای خێر بێبەشمان مەکەن.
سه‌رچاوه‌ی بابهتهكان : سایتی فه‌رمووده + سایتی به‌هه‌شت