بابەتی گرینگ
23, نیسان 2016
کۆمپانیای Acer نوێترین کۆمپیوتەری Aspire S 13 ڕاگەیاند کە جێگرەوەی Macbook Airـە

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەیسەر نوێترین کۆمپیوتەری خۆی لە کۆنگرەکدا نمایش کرد بە ناوی Aspire S 13 کە بە جێگرەوە و ڕکابەری هەردوو کۆمپیوتەری ماک بووک ئەیری ئەپڵ و کۆمپیوتەری XPS 13 کۆمپانیای دێڵ دادەنرێت وە نرخەکەشی گونجاوە.
کۆمپیوتەری Aspire S 13 خاوەنی ڕوونماییەکە بە ڕوونی تەواو بە قەبارەی ١٣.٣ ئینچ لە جۆری IPS دوو جۆری بەردەستە تەچ و بێ تەچ، وە ڕامەکەشی تا ٨ گێگابایتی هەیە و قەبارەی یادگای ناوەکیشی ٥١٢ـی جۆری SSDـیە.
ئەم کۆمپیوتەرە خاوەن باتریەکی بەهێزە کە لە توانای دایە تا ٩ تا ١٣ کاتژمێر کاری پێ بکەی، وە پرۆسیسەرەکەی جۆری ئنتڵی نەوەی شەشەمە بە هەرسێ هەڵبژاردنی Core i3 و Core i5 و Core i7، وە خاوەنی دەرچەی جۆری USB Type-C کە خێرایەکی لە ڕادەبەدەری هەیە بۆ گواستنەوەی داتا‌کان، وە خاوەنی دوو دەرچەی جۆری USB 3.0 لەگەڵ دەرچەی HDMI و دەرچەی خوێندنەوەی کاردی جۆری SD.
شایەنی باسە ئەم کۆمپیوتەرە کێشی ١.٤ کیلۆگرامە و تەنکی ١٤.٤ ملم، وە بە هەر دوو ڕەنگی ڕەش و سپی لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن وە نرخەکەی لە ٦٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێ دەکات بە گوێرەی ئەو تایبەتمەندیانەی هەڵی دەبژێری.
[youtube]https://youtu.be/NZr9pZ6zjT8[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.