ئەپ و نەرمەکاڵا
4, ئایار 2016
فەرهەنگی زەوی ناسی (ئینگلیزی-کوردی) بۆ کۆمپیوتەر دابگرە!
بێگومان دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی لەڕووی ئەلیکترۆنییەوە ئەرکی سەرشانی هەمووانە. جا ئەم پڕۆسەیە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی بابەت و کتێب و فەرهەنگی نوسراوەوە بێت یان لەڕێگەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل بێت. گومان لەوەدا نییە ئەو سەردەمەی ئێمە پێیدا گوزەردەکەین سەردەمی خێراتێپەڕاندنی کارەکانە و پێویستە بەچەند هەنگاوێکی کەم زانیاری دیارکراو دەست بخەیت. بۆ ئەم مەبەستە فەرهەنگە ئەلیکترۆنییەکان دەورێکی باڵایان لە خێراتێپەڕاندنی کارەکانمان بینیوە بەوەی بەخێراترین ڕێگا دەتوانیت مانا و واتای وشەکان دەست بخەیت.
فەرهەنگی زەوی ناسی (ئینگلیزی بۆ کوردی) یەکێکە لەو فەرهەنگە ئەلیکترۆنیانە کە کوردزمانان لە بوارەکەی خۆیدا سودی لێدەبینن و دەتوانن هەرچی زاراوەی بواری زەوی ناسی و بابەتە پەیوەندیدارەکانیشی بزانن. ئێمە وەکو خۆمان دەستخۆشی لەهەردوو بەڕێزان فێرخوازانی زانکۆ (ئازم ساڵح) و (ئیبراهیم شێروانی) دەکەین کە ئەرکیان کێشاوە بە دروستکردنی فەرهەنگەکە و بڵاوکردنەوەی بەبێ بەرامبەر بۆ سوودی گشتی. هیوادارین نمونەی بەڕێزان زیادبن و گشتمان بەیکەوە خەرمانی ئەلیکترۆنیمان بخەینە سەریەک و باشتر و باشتری بکەین.
ئێوە بەڕێز دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە بە کلیک کردن لە وێنەکە فەرهەنگەکە دابگرن و پاشان لەسەر کۆمپیوتەرەکانتان دایبەزێنن:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!