10
ئەندرۆید 7, ئایار 2016

وەشانی نوێی تەختەکلیلی کوردی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

Post
باشترین و خێراترین تەختە کلیلی کوردی کە پاڵپشتی نزیکەی ٧٠٠ خەندە دەکات (Emoji)، کە بریتیە لە وەشانی ١.٢ (٢٠١٦/٠٥/٠١).
نوێکارییەکان:
١. زیادکردنی بەشی ڕێکخستن و چالاککردن هەنگاو بە هەنگاو.
٢. زیادکردنی تەختەکلیلی (ئەبجەدی).
٣. زیادکردنی بەشی ناردنی ( سەرنج ، پێشنیار .. هتد ).
٤. پاڵپشتیکردنی ئامێری زیاتر و وەشانی ٦.٠ـی ئەندرۆید.
٥. چاکسازی و هەندێک نوێکاری تر.
گەشەپێدەر: گۆران غەریب کەریم.
پێوەکراوی زمانی کوردی بۆ تەختەکلیلی (AnySoftKeyboard) کە زیادکراوی زمانی کوردییە بۆ ئەو تەختەکلیلە، بۆیە تکایە لە پێشدا ئەو تەختە کلیلە دابەزێنن لە کۆگای گۆگڵ یان هەر فرۆشگایەکی تر بێ ئەو تەختەکلیلە ئەم زیادکراوە کار ناکات. باشترین و خێراترین تەختەکلیل بۆ نووسین و پاڵپشتی نزیکەی ( ٧٠٠ ) خەندەکان (Emoji) دەکات.
یان
دوای داگرتنی تەختەکلیلەکە بەمشێوەیە پێوەکراوی زمانی کوردی چالاک بکەن:
١. بەرنامەکە بکەرەوە (AnySoftKeyboard) و بەرنامەکە خۆی هەنگاو بە هەنگاو فێرکاری چالاککردنت پێ دەڵێت.
یان
٢. لە ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەتدا (الآعدادات) بچۆرە بەشی زمان و تەختەکلیل (اللغة و لوحة المفاتیح) لەوێ تەختەکلیلەکە چالاک بکە.
دواتر بەرنامەکە بکەرەوە و لە بەشی ( Keyboards ) دا زمانی کوردی دیاریبکە و تەواوئامادەیە بۆ نووسین.
بەهیوای سوود بۆ گشت لایەک، ببورن لە هەر کەمو کوڕیەک هەر ڕەخنە و سەرنج و پێشنیارێکتان هەیە دەتوانن ئاگادارم بکەنەوە لەڕێی ئەم ناونیشانانەوە:
پۆستی ئەلکترۆنی: [email protected]
بۆچونی تۆ