ئای ئۆ ئێس
12, ئایار 2016
کۆمپانیای ئۆپیرا یەکەم ئەپی VPN خۆڕایی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری iOS وەشاند

کۆمپانیای ئۆپیرا یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە هەمیشە تایبەتمەندییەکانی بە شێوەیەکی خۆڕایی پێشکەش بە کارهێنەرانی دەکات بەم دوایانەش دواترین ئەپی خۆی کە بریتیە لە ئەپێکی VPN بە فەرمی وەشاند، وەک دەزانن زۆربەی هەرە زۆری ئەپەکانی VPN بە خۆڕایی نین و مانگانە و ساڵانە دەبێت بە پارە بەشداری لە ئۆفەرەکانیان بکەیت، بەڵام ئەم ئەپەی کۆمپانیای ئۆپیرا ئەپێکی بێ کۆتایی و خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەڕخەری iOS، وە ئەم ئەپە لە ئێستا دا تەنیا بۆ سیستەمی وەگەڕخەری iOS بەردەستە.
دەتوانن بە کرتە کردن ئەپەکە داگرن
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.