ئای ئۆ ئێس
19, ئایار 2016
ئەپێک بۆ زانینی ڕێژەی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت بۆ سیستەمی iOS و Android و Windows Mobile و Blackberry

بێگومان زۆرێک لە ئێمە ڕۆژانە بەکارهێنەرانی ئەو ئەنتەرنێتانەین کە بەشداربووی مانگانەی بە قەبارەی گێگایە و زۆر جار بەکارهێنەر دەیەوێت ڕۆژانە ئاگاداری ئەوە بێت بزانێت چەند گێگای لە بەشداربوونەکەی بەکارهێناوە، یەکێک لەم ئەپانەش کە بۆ هەر چوار سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ و ئەندرۆیدی گوگڵ و ویندۆز مۆبایلی مایکڕۆسۆفت و بلاکبێری بەردەستە ئەپی ” Traffic Monitor ”ـە کە لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە ئاگاداری تەواوی ووردەکاری بەکارهێنانی ئەنتەرنێتەکەت دەبیت چ بە وای فای بێت چ بە بەشداری بووی سیم کار بێت وە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە بەشی سەنتەری ئاگادارکردنەوەکان وەک لە وێنەکەی سەرەوەش دیارە ئەم ووردەکاریانەت نیشان دەدات.

کرتە بکە داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس
کرتە بکە بۆ داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید
گەر کێشەت هەبوو لە داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کرتە بکە بۆ داگرتنی ڕاستەوخۆ
داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز مۆبایل
داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری بلاکبێری
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.