ئەندرۆید 21, ئایار 2016

براوەی ئەپ و یارییەکانی Google Play Awards بۆ ساڵی ٢٠١٦

05abb44b-b640-482a-b648-0f669e8bd7e5-1-840x472 (1)

پێش مانگێک لەمەوبەر کۆمپانیای گوگڵ لیستی پاڵێوراوانی گەشەپێدەران و ئەپەکانی بۆ براوەی خەڵاتەکانی Google Play Awards ڕاگەیاند کە بۆ یەکەم جارە ئەم ئەپ و یارییانە وەشێنراون، وە ئەمڕۆش لیستی تەواوی ئەو ئەپ و یارییانە بڵاو دەکەینەوە کە کۆمپانیای گۆگڵ لە چوارچێوەی كۆنگرەی گەشەپێدەرانی خۆی کە ناسراوە بە IO ئاشکرای کرد.

١. باشترین ئەپ Houzz – ئەپێکی تایبەت بە دیزاین کردنی دیکۆراتی ناوەوە.
٢. باشترین ئەپی خێزانی Thinkrolls 2.
٣. باشترین یاری Clash Royaleـی کۆمپانیای Supercell گەشەپێدەری یاری Clash of Clans.
٤. باشترین ئەپی بەکارهێنەری ماتێڕیاڵ دیزاین Robinhood.
٥. باشترین ئەپی بەکارهێنەری خزمەتگوزارییەکانی گوگڵ پلەی Table Tennis Touch.
٦. باشترین ئەپ کە پێشوازیەکی گەورەی لێ کراوە دوای وەشاندنی World Around Me.
٧. باشترین ئەپ کە بە شێوەیەکی بەرچاو بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە Pokémon Shuffle Mobile.
٨. باشترین ئەپی پێشکەوتن NYT VR.
٩. باشترین ئەپی سەربەخۆ Alphabear.
١٠. باشترين ئەپی کۆمپانیای دەرکەوتوو Hopper.

تاگەکان google Google Play Awards io
بۆچونی تۆ