بابەتی گرینگ
24, ئایار 2016
گشت زانیاریەک لەسەر یاری Battlefield 1

BATTLEFIELD 1 یه‌كێكه له‌یاریه ئه‌كشن و جه‌نگیه‌كان گهشپێدراوه له لایه‌ن EA DICE و بڵاوده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Electronic Arts ئه‌م بەشە ۱٤ همین زنجیره‌یه له‌یاریه‌كانی Battlefield و یه‌كه‌مین یاری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه كه‌له لایه‌ن كۆمپانیای EA دروستكرابێت به‌فه‌رمی له به‌رواری ۲٠۱٦/۱٠/۲۱ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ئامێره‌كانی (PC , XBOX ONE , PLAY STATION 4) بڵاوده‌كرێته‌وه .
شێوازی یاریكردن :-
هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی پێشوو یاریه‌كه (First Person shooter) ه واته كه‌سی یه‌كه‌می ته‌قه‌كه‌ره چیرۆكه‌كه‌شی باس له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌كات یاریكه‌ر ده‌توانێت چه‌نده‌ها جۆر له‌و چه‌كانه به‌كاربهێنێت كه له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌كارهاتووه هه‌روه‌ها ده‌توانیت تۆپ و چه‌كی ئاگرهاوێژهر و بۆمبی كیمیایی به‌كاربهێنرێت سه‌باره‌ت به چه‌كه ده‌ستیه‌كانی تریش كۆمپانیای EA بۆ یه‌كه‌مین جار له یاریه‌كانی كۆمه‌ڵێك شمشێر و نارنجۆكی كۆنی جه‌نگی جیهانی زیاد ده‌كات ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌توانیت سواری ئه‌سپ ببیت و له‌كاتی شه‌ڕدا به‌كاریبهێنیت وه بوونی جۆره‌ها تانكی زرێپۆش و بارهه‌ڵگر و فرۆكه‌و كه‌شتی جه‌نگی دیزاینه‌ری Battlefield 1 ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه شێوازی قۆناغه‌كان و شوێنه‌كانی یاریه‌كه فراوانتر ده‌بێت له‌چاو به‌شه‌كانی پێشووتر شوێنه‌كانی یاریه‌كه بریتیه له بیابان و ناوچه‌ی شاخاوی و كۆمه‌ڵێك شوێنی تر .
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.