10
بابەتی گرینگ 25, ئایار 2016 بۆچوون

نوێکرایەوە: کۆمپانیای شاومی چینی بە فەرمی نوێترین بەرهەمی خۆی ڕاگەیاند

dae835ec720570de21208bbd083a7f95!861x484

ئەمڕۆ گەورە کۆمپانیای چینی ناسراو بە شاومی، یەکێک لە ناوازەترین و هەرزانترین بەرهەمی خۆی لە میانەی کۆنگرەیەکدا ڕاگەیاند ئەویش بریتی بوو لە كوادكۆپتەرێک بە ناوی ” Mi Drone ” ، ئەم کوادکۆپتەرەی کۆمپانیای شاومی یەکێک دەبێت لە ڕکابەرانی کوادکۆپتەری فانتۆمی کۆمپانیای DJI چونکە لە تایبەتمەندیدا چی کەمتر نیە لە فانتۆم و بە کەمتر لە نیوەی نرخی فانتۆمیش نمایش کرا.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=6F9Hvc9eoKg[/youtube]

می درۆن دوو جۆری هەیە:

١. کامێراکەی ٣٦٠ پلە بە دەوری خۆیدا دەسوڕێت و بۆ وێنەگرتن کامێراکەی ١٢ مێگاپیکسڵە کە هەستەوەرەکەی هی کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنیە، لە توانای دایە ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K تۆمار بکات بە ڕوونی 3840×2160 پێکسڵ.

٢. کامێراکەی 1080p بە ٦٠ فرەیم بۆ هەر چرکەیەک.

ئەم وێنانەی خوارەوە بەم می درۆنە گیراون:

باتری ئەم کوادکۆپتەرە ٥١٠٠ ملی ئەمپێرە و دەتوانرێت بگۆڕدرێت و لە توانای دایە تا ٢٧ خولەک بفڕێت و لە ڕێگەی سیستەمی GPS كۆنتڕۆڵ دەکرێت و تا دووری ٣ کیلۆمەتر لە توانای دایە بفڕێت، و دەتوانرێت لە هەر باروودۆخێکی لە ناکاو لە ڕێگەی سیستەمی GPS بگەڕێتەوە شوێنی سەرەتای خۆی کە یەکەمجار لێی فڕیوە، واتە توانای گەڕانەوەی خۆکارانەی هەیە بۆ شوێنی کۆنتڕۆڵەکەی، ئەم کوادکۆپتەرە لە توانای دایە بە شێوەی بازنەی لە دەوری ئەو تەنە بسوڕێتەوە کە بەکارهێنەر ئارەزوو دەکات وێنەی بگرێت. هەروەها توانای ناسینەوەی ڕێڕە و ڕێگاکان و بەرزی و نزمییەکانی هەیە بۆ ئەوەی دوور بێت لە کەوتن و بەریەک کەوتن.

نرخی ئەم کوادکۆپتەرە بۆ جۆری کامێرای 4K بە پارەی چینی ٢٩٩٩ CNY کە بەرامبەرە بە ٤٦٠$ـی ئەمریکی، وە بۆ جۆری کامێرای 1080P بە پارەی چینی ٢٤٩٩ CNY کە بەرامبەرە بە ٣٨٠$ـی ئەمریکی، کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ کوادکۆپتەری جۆری فانتۆمی کۆمپانیای DJI زۆر کەمە کە نرخەکەی ١٤٠٠$ـی ئەمریکیە.

زیادکراو: شاومی دەربارەی بەردەست بوونی بە تێک کڕەنچی ڕاگەیاند کە مۆدێلە هەرزانەکەی کە ١٠٨٠ پی مەبەستە لەڕێگەی ئەپی می هۆمەوە لە ٢٦ی ئەم مانگە واتە بەیانی وەکو بەرزکردنەوەی بڕی پارەی پێویست بەردەست دەبێت. بۆ جۆری ٤ کەی لە کۆتایی مانگی ٧ بۆ تاقیکردنەوە لەڕێگەی پڕۆگرامێکی کراوەی بەیتا بەردەست دەبێت. هیچ وشەیەکی دەربارەی ئەوەی کەی لە چین بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە خەڵکی ئاسایی نەوترا.

بۆچونی تۆ