بابەتی گرینگ 26, ئایار 2016

مۆبایلێکی چەماوەیی کە دەتوانرێت بکرێتە کاتژمێریش!

Post

لە ڕابردوودا چەند هەواڵێک بڵاوکرانەوە کە گوایە پێدەچێت بۆ ساڵانی داهاتوو چەند مۆبایلێک بڵاوبکرێنەوە کە زۆر نەرم و چەماوەیی بن و بتوانرێن بکرێن بە کاتژمێر ، بەڵام زۆربەیان ڕاست دەرنەچوون و هەنگاوی جددیان بۆ نەدا.بەڵام ئەمجارە،کۆمپانیایەکی چینی بەناوی (Moxi Group) دەیەوێت داهێنانێکی گەورە بکات و ڕایگەیاندووە کە ئەوان بۆ یەکەمین جار هەڵدەستن بە دروستکردنی مۆبایلێکی چەماوەیی نەرم کە دەتوانرێت بنوشتێنرێتەوە و بکرێت بە کاتژمێر!بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە وتارێکیدا بۆ میدیاکان ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەمە یەکەمین کۆمپانیا دەبێت کە مۆبایلێکی لەو شێوەیە دەفرۆشێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای (e-ink) . بەپێی هەواڵەکان ، نرخی ئەو مۆبایلە نزیکەی ٧٦٠ دۆلار دەبێت ، بەپێی وتەی بەڕێوەبەرەکە لەسەرەتادا ئەو مۆبایلە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ لە وڵاتی چین بڵاودەکرێتەوە و بەردەست دەکرێت بۆ کڕین ، بەڵام گەرهاتوو داخوازی زۆری لەسەر بوو وە ناوبانگێکی زۆری دەرکرد ئەوا ئەو کاتە دەتوانن کە مۆبایلەکە لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بفرۆشن ، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ، بەپێی پڕوپاگەندەکان لەسەرەتادا ئەو مۆبایلە کە بڵاودەکرێتەوە شاشەیەکی ڕەش و سپی دەبێت و ڕەنگاوڕەنگ نییە ، بەڵام گەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەوا لە ساڵی ٢٠١٨ هەمان مۆبایل بە تایبەتمەندی بەرزتر و شاشەیەکی ڕەنگاوڕەنگەوە بڵاودەکرێتەوە.ئەمانەش چەند وێنەیەکی ئەو مۆبایلەیە کە دەتوانرێت بکرێت بە کاتژمێر و بنوشتێنرێتەوە:

Screenshot_9

Screenshot_10

Screenshot_11

Screenshot_13

Screenshot_14

 

بۆچونی تۆ