ئای ئۆ ئێس
30, ئایار 2016
پرسیار لە ئێوە و وەڵام لە ئێمە
پرسیار: بۆچی لەکاتی پەنجە نان بە دوگمەی مایک بۆ تۆمارکردنی نامەی دەنگی لە واتس ئاپ و تێلەگرام لە 9 بۆ 10 چرکە تێپەڕناکات؟
وەڵام: ئەم کێشەیە کاتێک دێتە ئاراوە کە شتێک بوبێتە هۆی کارکردنە سەر تایبەتمەندی Multi-touch واتە ڕوونمای (شاشە)ی مۆبایلەکەت بۆ نمونە ئەو پارێزەری شاشەیەی واتە بە زاراوە خۆماڵیەکەی خۆمان درعەی کە تۆ لەشاشەکەت داوە لەوەیە لە جۆری باش نەبێت و بوبێتە هۆی کێشە و کاتێک کە تۆ پەنجە دەنێیت بە شاشە بە باشی کاردانەوەی نەبێت و لە ئەنجامدا لە ١٠ چرکە زیاتر تۆمارنەکات و ڕەتی بکاتەوە. بۆیە بۆ چارەسەری ئەمە سەرەتا ئەم پارێزەری شاشەیە لاببە و تاقی بکەوە بزانە چاک دەبێت. ئەگەر نا بزانە کەیبڵی شەحنەکەت تەواو نییە و لەکاتی شەحن کار لە شاشەکە دەکات. یان هەر شتێکی تر کە بەئایفۆنەکەتەوە لکاندبێت و بەرشاشە بکەوێت و بوبێتە هۆکاری ئەو کێشەیە. بەهیوای ئەوەی وەڵامەکە بەسود بوبێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!