ئەندرۆید
30, ئایار 2016
ئەپی سکایپ بۆ تابلێتە ئەندرۆیدەکان دیزایینی مەتێریاڵی پۆشی.
لەدوای ئەوەی لەساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەستی کرد بە بەکارهێنانی دیزایین مەتێریاڵ بۆ ئەپەکانی لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و هەر لەوکاتەشەوە ڕووی مەتێریاڵی بە سکایپی مۆبایلە هۆشمەندە ئەندرۆیددارەکان بەخشی بەڵام لەو کاتەوە بۆ تابلێتەکان دیزایینەکەی هەر کۆن بوو تا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سکایپی نوێکردەوە و ئەم وەشانەش ژمارە ٧ هەڵدەگرێت و بە دیزایینی مەتێریاڵ ڕووپۆش کراوە و دیزاینێکی قەشەنگ و نایاب و جوانی هەیە.
شایەنی باسە لەم دیزایینە نوێیەدا باشترین و ئاسانترین ڕێگەی گرتووتە بەر تا بەکارهێنەران بە ئاسانی گفتوگۆکانیان ئەنجام بدەن. ئێوەش دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە وەشانە نوێکە دابگرن:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!