ئای ئۆ ئێس
31, ئایار 2016
بە ڤیدیۆ و بەزمانی کوردی چاوپێخشاندن بە ئەپی هەواڵ بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس + داگرتن
خاوەنی ئەم ئەپە چەندین ئەپڵیکەیشنی تری بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەرهەم هێناون لەوانە چەند فەرهەنگێکی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبین. بەڵام ئەم ئەپەیان جیاوازە و تایبەتە بە هەواڵ و نوێترین ههواڵه كوردی یهكان له چهندهها وێستگهی ههواڵ كۆدهكاتهوه و به شێوهی لیست پیشانی دهدات. ههواڵهكان به گوێرهی كاتی بڵاوكردنهوهیان لیست دهكرێن بۆیه ئهو ههواڵانهی كه نوێترینن له سهرهوهی لیستهكه دهبینرێن. کۆمەڵێک وێستگەی کوردی سودیان لێ وەرگیراوە و لەناویشیاندا ماڵپەڕەکەی ئێمە بۆ بەشی تەکنەلۆژیا سودی لێ وەرگیراوە و دەتوانن هەواڵەکانی ئێمە لەوێ بخوێننەوە و بۆ زانیاری زیاتر بینەری ڤیدیۆکە بن و چاوێکم بە ئەپەکە داخشاندووە و بەشەکانیم ڕوونکردووەتەوە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=5YSyr81Iz_M[/youtube]
بە کلیک کردن لەم وێنەی خوارەوە دەتوانن ئەپەکە لەئەپستۆر دابگرن:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!