ئینتەرنێت
1, حوزهیران 2016
یابان سەرقاڵی تاقیكردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی 8Kـەیە بە ڕایەڵەی 5G

شایەنی باسە وڵاتی یابان تا ئیستاش سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ڕایەڵەی ٥ جییە و لە ئێستاشدا بەسەركەوتووی توانیویانە پەخشی ڕاستەوخۆی ٨ كەی كە دەكاتە 7680×4320 پێكسڵ تاقی بكەنەوە بەبێ كێشە.
كۆمپانیای پەیوەندییەكانی وڵاتی یابان ناسراو بە Docomo وتی كە بەسەركەوتووی و بۆ یەكەم جار توانیویانە بەبێ كێشە پەخشی ڕاستەوخۆی سەر ئینتەرنێتی بەڕوونی ٨ كەی ئەنجام بدەن لەسەر ڕایەڵەی ٥ جی كە ئەوان دووپاتی دەكەنەوە بەڕاستی ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە لە جیهانی تەكنەلۆژیادا.
شایەنی باسە بەگوێرەی زانیارییەكان، ڕایەڵەی ٥ جی تا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەست نابێت و بەهیوای ئەوەی خێراییە بەرزەكانی نەوەی ٤ی رایەڵە تێبپەڕینێت و سەرمان بسوڕمێنێت.
سەرچاوە تویكتاون دۆتكۆم
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!