بابەتی گرینگ 1, حوزه‌یران 2016

کۆمپانیای HP چەندین کۆمپیوتەری لە زنجیرەی OMEN ڕاگەیاند تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان

OmenKirin_Gallery_zoom1-800x495

کۆمپانیای HP لە چوارچێوە پێشانگای تەکنەلۆژی ناسراو  “ كمبيۆتكس تايپیە 2016, Computex Taipei 2016” کە لە شاری تایپیە کە پایتەختی وڵاتی تایوانە بەڕێوە دەچێت چەندین کۆمپیوتەر و ڕوونمای لە زنجیرەی ” OMEN ” ڕاگەیاند، کە تایبەتن بە ئارەزوومەندانی یارییە ڤیدیۆییەکان و خێراییەکی بەرچاویان هەیە لە کاتی بەکارهێنان.

  • لاپتۆپی Omen:

T-Gamer_Omen-C-tcm245-2253299-CT-tcm245-1085601-32ئەم کۆمپیوتەرە بە ڕەنگی ڕەش درووست کراوە و لە ناوەوەش بە ڕەنگی سوور نەخشێنراوە بە تایبەت تەختەکلیلەکانی و ناوی OMEN لەسەر نووسراوە، وە لە دەرەوەش لۆگۆی تایبەت بە کۆمپانیای VoodooPC لەسەرە کە پێشتر کۆمپانیای HP کڕیویەتەوە.

ئەم کۆمپیوتەرە بە دوو قەبارەی ڕوونما و تایبەتمەندی جیاواز درووست کراوە کە یەکێکیان لە قەبارەی ڕوونماکەی ١٥.٦ ئینچە و ئەوەی تریان قەبارەی ڕوونماکەی ١٧.٣ ئینچە، ئەو لاپتۆپەی قەبارەی ڕوونماکەی ١٥.٦ ئینچە بە لایەنی کە پڕۆسێسەرەکەی  Intel Core i3ـە وە ئەو لاپتۆپەی قەبارەی ڕوونماکەی ١٧.٣ ئینچە پڕۆسێسەرەکەی لە Intel Core i5 دەست پێدەکات.

وە بەرزترین تایبەتمەندی ئەم لاپتۆپە، پڕۆسێسەرەکەی نەوەی شەشەمە لە جۆری Intel Core i7 و ڕامەکەی ١٦ گێگابایتە لەگەڵ گرافیک کاردی Nvidia GeForce GTX 965M، وە ڕوونماکەی ڕوونی 4Kـیە، وە نرخی ئەم لاپتۆپە بۆ قەبارە بچووکەکەی لە ٨٩٩.٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات، وە قەبارە گەورەکەی لە ٩٧٩.٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات وە لە مانگی داهاتووە بە فەرمی لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

  • کۆمپیوتەری دێسکتۆپی OMEN:

T-desktop_Omen-C-tcm245-2253318-CT-tcm245-1085601-32

هەر لەم پێشانگایەدا کۆمپانیای HP کۆمپیوتەری دێسکتۆپی لە زنجیرەی OMEN نمایش کرد بە گرافیک کاردی Nvidia GeForce GTX 1080 وە پڕۆسێسەری Intel Core i7 نەوەی شەشەم، کە تایبەتە بە یاریی ڤیدیۆیی و ئەو یارییانەی بە گۆشەی ٣٦٠ پلەن، وە هەروەها بوونی سیستەمی سارد کەرەوە بە شێوەی هەڵبژاردن، لەگەڵ بوونی باشترین سیستەمی گەرمی بۆ پارێزگاری کردن لە کاردنی دێسکتۆپەکە بە شێوەیەکی لەسەر خۆ و سارد.

وە کۆمپانیای HP ئەوەی بیر بەشداربووانی هێنایەوە کە کۆمپیوتەری OMEN Desktop دەتوانرێ نوێ بکرێتەوە و تایبەتمەندی بۆ زیاد بکرێت بە ئاسانترین شێوە، ئەمەش ئاسانکارییە بۆ ئارەزوومەندانی یارییە ڤیدیۆییەکان کە لەگەڵ پێشکەوتنی یارییە ڤیدیۆییەکان بتوانن تایبەتمەندی کۆمپیوتەرەکەیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی کار بەو یارییە ڤیدیۆییە نوێیانە بکات و کێشەیان بۆ درووست نەکات.

وە ڕامی ئەم کۆمپیوتەرە ٣٢ گێگابایتە، و بەکارهێنەر سەرپشکە کە لە نێوان دوو گرافیک کارد یەکێکیان هەڵبژێرێت لە نێوان Nvidia GeForce GTX 1080 وAMD RadeonTM R9 390X.

ئەم دێسکتۆپە لاشەکەی لە کانزای بریقەدار درووست کراوە لەگەڵ بوونی لۆگۆی تایبەت بە OMEN، لەگەڵ بوونی ڕوونکاکەرەوەی جوانکاری بە ڕەنگی سوور لە پێشەوە لە جۆری  LED، وە ئەم کۆمپیوتەرە لە مانگی ٨ـی ئەم ساڵ بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە نرخی ٩٩٩.٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات.

  • ڕوونمای کۆمپیوتەری دێسکتۆپ OMEN:

T-Display_Omen-C-tcm245-2253319-CT-tcm245-1085601-32

هەر لەم پێشانگایەدا کۆمپانیای HP روونمایەکی لە زنجیرەی OMEN خستە ڕوو بە قەبارەی ٣٢ ئینچ بە ڕوونی QHD، بە تەکنەلۆژیای AMD FreeSync کە بەکارهێنەری یارییە ڤیدیۆییەکان چێژێکی تایبەتی لێ دەبینن بۆ یارییەکان.

بۆچونی تۆ