ئای ئۆ ئێس
8, حوزهیران 2016
ڤایبەر نوێکرایەوە و پشتگیری وێنەی GIF و پاشەکەوتکردنی گفتوگۆکان دەکات و زیاتریش
ئەپی ڤایبەر وەشانێکی نوێی بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لێ بڵاوکرایەوە. لەم وەشانەدا چاکسازی ئەنجامدراوە و چەند تایبەتمەندیەکی گرنگ زیادکراوە لە دیارەکان بریتیین لە:
یەکەم تایبەتمەندی بریتییە لە زیادکردنی توانای پاشەکەوتکردن واتە Backup بۆ چاتەکانت بۆ ئەندرۆید لە خزمەتگوزاری گووگڵ درایڤ و لە ئای ئۆ ئێس بۆ خزمەتگوزاری ئای کلاود دەتوانرێت پاشەکەوتەکان هەڵبگردرێن. واتە ئیتر لەمەودوا کێشەی لەدەست چوونی چاتەکانت نییە و دەتوانیت زوو زوو پاشەکەوت واتە Backup لە چاتەکانت بگریت و هەرکاتێکیش ویستت بیگەرێنیتەوە بۆ ئەو کاتەی پاشەکەوتەکە ئەنجام داوە.
دووەم تایبەتمەندی برتییە لە پشتگیری کردنی ئەپەکە بۆ وێنەی GIF لەناو گفتوگۆکاندا.
سێیەم تایبەتمەندی بریتییە لە گۆرانکاری لەبەشی Viber Out لە ڕووی دیزایین و بەکارهێنانەوە کە ئەم بەشە تایبەتە بە کڕینی بالانس لە ڤایبەر و ئەنجامدانی پەیوەندی بەو ژمارانەی کە تەنانەت ڤایبەریشیان نییە.
چوارەم تایبەتمەندی بریتییە لە پشتگیری کردنی ئەپی ڤایبەر بۆ ناردنی پارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ نزیکەی ٥٠ وڵات لەڕێگەی خزمەتگوزاری وێسترن یونیەنەوە.
ئێوە دەتوانن دوایین وەشان پە پەنجەنان یان کلیک کردن لەو وێنانەی خوارەوە بۆ سیستەمی دیاریکراو دابگرن:


سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!