بابەتی گرینگ
9, حوزه‌یران 2016
باشترین ٣ لاپ‌تۆپ لە ڕووی تەمەنی باترییەوە

بێگومان زۆرێک لە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەمان لە زۆربەی کارەکانمان پشت بە بەکارهێنانی لاپ‌تۆپ دەبەستین بۆ ڕاپەراندنی کارەکانمان، وە زۆرجاریش گەورەترین کێشەی بەکارهێنەران زوو دابەزێنی باتری لاپتۆپەکانە کە ئەوەش بەکارهێنەر بێزار دەکات و وای لێ دەکات لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی دواکەوێت، لەم بابەتەدا ئێمە باسی سێ لە باشترین لاپتۆپەکان دەکەین کە درێژترین تەمەنی باترییان هەیە لە کاتی بەکارهێنانن کە ئەمانەن:
١. لە پلەی یەکەم لاپتۆپی کۆمپانیای لیۆنۆڤۆ دێت لە جۆری ThinkPad X260 کە باترییەکەی توانای هەیە تا نزیکەی ١٧ کاتژمێری بەردەوامی بەکارهێنان بەرگە بگرێت، کە ئەمەش دەکاتە گەشتێک لە نێوان ریاز و نیۆرک لەو ماوەی گەشتەدا دەتوانی بەکاری بهێنیت.
٢. لە پلەی دووەم لاپتۆپی کۆمپانیای ئەیسر دێت لە جۆری Acer Aspire One Cloudbook بە قەبارەی ڕوونمای ١٤ ئینچ، کە تەمەنی باترییەکەی لە نێوان ١٤ بۆ ١٥ کاتژمێرە، لەگەڵ ئەوەی نرخی ئەم لاپتۆپە زۆر هەرزانە و نرخەکەی ٢١٩$ـی ئەمریکییە.

٣. لە پلەی سێیەم لاپتۆپی کۆمپانیای ئەپڵ دێت لە جۆری Macbook Air بە قەبارەی ڕوونمای ١٣ ئینچ، ئەم لاپتۆپە خاوەنی باترییەکەی بەهێزە کە تا ١٤ کاتژمێر بەرگە دەگرێت.

وە جگە لەم لاپتۆپانە چەند هەڵبژاردەیەکی تریشمان هەیە وەک لاپتۆپی جۆری Chromebook 13ـی کۆمپانیای گوگڵ، و لاپتۆپی جۆری ThinkPad T460ـی کۆمپانیای لینۆڤۆ و لاپتۆپی جۆری Surface Bookـی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت، کە هەر یەک لەم لاپتۆپانە باتریەکەیان بەرگەی ١٣ کاتژمێری بەکارهێنان دەگرێت.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.