بابەتی گرینگ 10, حوزه‌یران 2016

لێنۆڤۆ نەوەی دووەمی مۆبایلی Phab2 Proی ڕاگەیاند

s.aolcdn.comکۆمپانیای لێنۆڤۆ لە میانەی کۆنگرەی Lenovo Tech World 2016 کە دوێنی ٩\٦\٢٠١٦ لە شاری سانفرانسیسکۆ بەسترا پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێکی نوێ لادا. لەناو بەرهەمەکان نەوەی دووەمی مۆبایلی Phab2 Proی وەکو یەکەم مۆبایلی پڕۆژەی تانگۆی گووگڵ ڕاگەیاند کە یەکەم مۆبایلە هەستەوەر و کامێرای زیادەی پێوەیە کە لەتوانای دایە نەخشەی دەوروبەر بکێشێت. دووانە کامێراکەی Phab2 Pro چاوێک دروست و بەهۆیەوە توانای گرتنی وێنە و بینینی تەنەکانی دەوروبەری هەیە بە شێوەی سێ ڕەهەندی و بە وەرگرتنێکی قوڵەوە و هەستەوەرەکانی ئەو مۆبایلەش هەڵدەستن بە درککردن بە تەنە نزیکەکان ٢٥٠ هەزار جار لە چرکەیەکدا.

سەرباری ئەو تایبەتمەندیەی سەرەوە، مۆبایلی Phab2 Pro شاشەکەی لەچاو نەوەی پێش خۆی بچوککراوەتەوە بۆ ٦.٤ ئینج کە گونجاوترە بۆ دەست و پاتریەکەی ٤.٠٥٠ میلی ئەمپێرە و ئەندرۆیدی مارشماڵۆو ٦.٠ی لەسەرە. ئەمە جگە لەوەی تایبەتمەندی Dolby Atmosی دەنگی لەسەرە.

شایەنی باسە، پڕۆسێسەری مۆبایلی Phab2 Pro جۆری سناپدراگۆن ٦٥٢ی هەشت ناوکی لەسەرە و ڕامی ٤ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایتە و توانای زیادکردنی هەیە بۆ بەرزتر لەڕێگەی دەرچەی بیرگەی دەرەکییەوە. ڕوونی شاشەکەی بریتییە لە ٢٥٦٠ بە ١٤٤٠ پێکسڵ. ئەم ئامێرە نرخەکەی لە ٥٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە مانگی ٩ی ئەم ساڵ بەردەست دەبێت.

سەرچاوە ئینگاجێت

بۆچونی تۆ