10
بابەتی گرینگ 13, حوزه‌یران 2016 بۆچوون

هواوەی مۆبایلی Honor A5ی بە تایبەتمەندی بەرز و بە نرخی تەنها ١٠٥ دۆلار ڕاگەیاند

Huawei-Honor-5Aکۆمپانیای هواوەی بە سێیەم بەرهەمهێنی مۆبایل دادەنێرێت لە جیهاندا، لەوەیە پێشبینی ئەوەمان نەکردبێت لەدوای ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor 5C کە نرخی تەنها ١٤٠ دۆلاربوو و هەروەها مۆبایلی Honor 5X کە نرخی ١٦٠ دۆلاربوو، هواوەی مۆبایلێکی تر ڕابگەیەنێت بە تایبەتمەندی بەرز ونرخیشی کەمتر بێت لەم دووانە!

بەڵام کۆمپانیا بەپێچەوانەی پێشبینییەکان مۆبایلی Honor 5Aی ڕاگەیاند کە دەکەوێتە ناو ئەو جۆرە مۆبایلە چینیانەی کە نرخی گونجاوە و تایبەتمەندی بەرزە کە نرخەکەی تەنها ١٠٥ دۆلارە! مۆبایلەکە پڕۆسێسەری جۆری Snapdragon 617 لەسەرە و ڕامی ٢ گێگابایتە و پارتیەکی ئاست بەرزی بەتوانستی ٣١٠٠ ملی ئەمپێر لەسەرە. ئەم مۆبایلە پەنجە مۆری هەیە و کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵە.

شایەنی باسە، مۆبایلی ناوبراو ئەندرۆیدی وەشانی ٦ مارشماڵۆوی لەسەرە و پشتگیری لە نەوەی چوارەمی ڕایەڵە واتە 4G LTE دەکات. بیرگەی ناوخۆیی مۆبایلەکەش ١٦ گێگابایتە. دەربارەی بەردەست بوونی بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەم مۆبایلە لە هەینی داهاتووەوە واتە ١٧\٦\٢٠١٦ـەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی!

سەرچاوە PocketNOW

بۆچونی تۆ