10
جۆراوجۆر 29, نیسان 2012 بۆچوون

چیرۆكی دروستبوونی لۆگۆی كۆمپانیای ئەپڵ.

كۆمپانیای ئەپڵیش یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی به‌رهه‌مهێنی سیستەم و كۆمپیوتەر و مۆبایلی هۆشمه‌ند ، كە لە ڕاستیدا وێنەی بەرهەمەكانی كەمە و لە ئێستادا لە بازارەكاندا نرخی بەرهەمەكانی زۆر بەرزە لە چاو بەرهەمی كۆمپانیاكانی تردا، ئەوەی لێرە مەبەستمانە ئەوەیە كورتە چیرۆكێك لەسەر چۆنیەتی دروستبوونی لۆگۆی كۆمپانیای ئەپڵ بدەین ئەویش  دیارە لە ڕاستیدا نابێت لۆگۆی كۆمپانیا بگۆڕدرێت لە كاتێك كە دروست دەكرێت و دەبێت جێگیربێت بەڵام  دەتوانین بڵێین كە هەموشتێك دەتوانرێت بگۆڕدرێت لەگەڵ بەرەو پێشچوونی كۆمەڵگاو خودی شتەكە خۆشی. ئەوەی كە ئێمە باسی دەكەین بریتیە لەوەی كێ لۆگۆكەی دروست كردووە؟ ،لۆگۆكە چ دەردەبڕێت وە ڕوونكردنەوەی تریش..

لۆگۆی یەكەمی كۆمپانیای ئەپڵ:

– ئەم لۆ گۆیە تەنها لە ساڵی 1976دا كۆمپانیا بەكاریهێنا،كە لەلایەن هەردوو دامەزرێنەرانی كۆمپانیا (ستیف جوبز و هاوڕێكەی واین)ـەوە بیرۆكەكەی بۆ داڕێژرا و لەلایەن دیزاینەری بەناوبانگ لە كۆمپانیا دا بەناوی (ڕۆناڵدا واین)ەوە دروست كرا كە لە دوای ماوەیەكی كورت وازی لە كۆمپانیا هێنا تەنها بە بڕی 800 دۆلار.
بیرۆكەكەی: بریتیە لە وێنەی زانای بەناوبانگی (إسحاق نیوتن) كە لە ژێر دارێكی سێو دانیشتووە ،بەشی سەروەشی وەكو ئەوە وایە كە مل پێچێكی لێ هاڵاندرابێت و بەرەو خوار هێنابێت و لەبەشی سەرەوەی نوسراوە(Apple) و لە خوارەوەش نوسراوە(computer co) مانەكەشی یریتیە لە بیرۆكەی قوڵ هەروەكو دەزانین زانای بەناوبانگ نیوتن خاوەن بیرۆكەی بەتوانا بووە.

– لۆگۆی دووەمی كۆمپانیای ئەپڵ:

دیارە لەگەڵ بەرەوپێشچونی كۆمپانیادا ،دامەزرێنەرانی كۆمپانیا ستیف جوبز و  ستیف ۆزنەیك بیریان لەوە كردووە كە دەبێت كۆمپانیایەكی ئەوا پێشكەوتووی وەكو ئەپڵ پێویستە لۆگۆیەكی سادەو  پڕمانای هەبێت. بیرۆكەی ئەم لۆگۆیەش دەگەڕێتەوە بۆ دیزاینەر (ڕۆب  جان ئۆف).
بیرۆكەكەی: بریتیە لە سێوێكی قەپاڵە لێدراو لە تەنیشتەوە وبە كۆمەلێك ڕەنگ، رەنگ كراوە و كە ئەویش دەلالەتە لەسەر  بیرۆكەی جیاواز.  ئەم لۆگۆیە هەتا 20 ساڵ ئیشی پێكرا دیارە دەگەڕێتەوە بۆ جوانی و ناوبانگی دروستكەری لۆگۆیەكە كە هامان دیزاینەر لۆگۆی كۆمپانیای (ئینتێل و ئێچ پی)شی دروست كردووە.

– لۆگۆی سێیەمی كۆمپانیای ئەپڵ:

هەمان بیرۆكەی لۆگۆی دووەم بەلام تەنها ڕەنگی گۆڕدرا بۆ ڕەش ئەوەش دامەزرێنەری كۆمپانیا ستیف جوبز پێشنیاری كرد كە دەبێت تەنها ڕنگێكی تایبەتمان هەبێت.
ئەم لۆگۆیە لە 2001 وە تا 2003 ئیشی پێ كرا.

– لۆگۆی چوارەمی كۆمپانیای ئەپڵ كە ناسراوە بە (ئەكوا):

دیارە هەر لە ساڵی 1976 تا 2003 لۆگۆی كۆمپانیا بە شێوەیەكی پنچینەی گۆڕانكاری بەسەردا دەهات، بە ڵام لە 2004 لە گەڵ ڕاگەیاندنی  ڕووكارێكی تازەی كۆمپانیا، لۆگۆكەشیان گۆڕی بۆ لۆگۆیەك بەناوی (ئەكوا) كە ستایڵەكەی دەلالەتە لە زەریای گەورە و پڕ ئاو.

– لۆگۆی پێنجەمی كۆمپانیای ئەپڵ ناسراو بە ستایڵی شوشەی(Glass Style):

لە كۆتایدا و لە دوای گۆڕینی چەند گۆڕانكاریەك لە لۆگۆكە دا، كۆمپانیا بڕیاری دا كە لۆگۆكەی ستایڵی شوشەی بداتێ ، كە لەگەڵ گۆڕینی لۆگۆ كە سەرەنجی زۆرترین خەڵكی ڕاكێشا و شایەنی باسە ئەم لۆگۆیە لە ئێستادا لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵ وەكو ئایفۆن و ئایپاد بەكاردێت، ئەم لۆگۆیە لە ساڵی 2004 تا ئێستاش بەكاردێت.

سه‌رچاوه‌ قص و لصق

له‌م لینكه‌وه‌ بزانه‌ بۆ ئه‌م سێوه‌ لایه‌كی خوراوه‌ و له‌چییه‌وه‌ هاتووه‌:
http://kitn.net/babeti-jimare168.html#more-168

بۆچونی تۆ