ئای ئۆ ئێس
24, حوزهیران 2016
نەرمەکاڵای OsmAnd Maps بە نەخشەی شارەکانی کوردستانەوە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید

نەرمەکاڵای نەخشەکان ئەمڕۆ بووەتە نەرمەکاڵایەکی پێویست لەسەر مۆبایلەکانمان و هەریەکەمان پێویستە جۆرێک لەجۆرەکانی ئەم جۆرە نەرمەکاڵایانەمان لەسەر مۆبایلەکانمان جێگیرکردبێت چونکە بۆ کاتی پێویستی سودی زۆریان هەیە لە دۆزینەوە و ڕێکردنی دروست لەسەر شەقامەکان. لەبەرئەوە لە بابەتی ئەم جارەم نەرمەکاڵایەکی باش دەناسێنم کە سودێکی یەکجار باشی هەیە بۆ بەکاربەرانی هەردوو سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس تایبەت بەم بوارە ئەویش نەرمەکاڵای OsmAnd Maps .
ئەم نەرمەکاڵایە هاوشیوەی نەرمەکاڵای Sygic و Maps.Meـیە کە تایبەتە بە جی پی ئێس و شارەکانی کوردستانی تێدایە و دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ ڕێکردن لەسەر شەقامەکان. جیاوازی ئەم نەرمەکاڵایە لەگەڵ نەرمەکاڵایەکی وەکو سایجیک بریتییە لەوەی بەخۆڕایی و بێ بەرامبەرە، بە تایبەتی بۆ بەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس کە کێشەی زۆریان هەیە لە بەکارهێانی سایجیک هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە نەرمەکاڵای سایجیک نرخەکە لە سەروی 44 دۆلارە لە کۆگای ئەپستۆردا. بۆیە لە ئێستادا سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن بە خۆرایی و بەچەندین تایبەتمەندی ناوازە..
بۆ داگرتنی نەرمەکاڵا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن.

بۆداگرتنی نەرمەکاڵا بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن.

داگرتنی نەرمەکاڵا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە لینکی راستەوخۆ کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن.

زانیاری زیاتر لە سایتی سەرەکی نەرمەکاڵاکە وەربگرە.
کرتە لێرە بکە
چۆنیەتی بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکە سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.