10
بابەتی گرینگ 25, حوزه‌یران 2016

زانیاری له‌سه‌ر یاری Call Of Duty : Infinite Warfare

call_of_duty_infinite_warfare_2-wallpaper-1920x1080

COD: Infinite Warfare یاری كه‌سی یه‌كه‌می ته‌قه‌كه‌ره‌ گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لایه‌ن Infinity Ward و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای Activision ئه‌م به‌شه‌ ۱۳ه‌مین زنجیره‌یه‌ له‌ یاریه‌كانی Call Of Duty كه‌ دروستكراوه‌ به‌فه‌رمی له‌به‌رواری ٤/١١/٢٠١٦ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ئامێره‌كانی [ Xbox One , Playstation 4 , PC ] بڵاوده‌كرێته‌وه‌ گه‌شه‌پێدانی یاریه‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ له‌لایه‌ن Infinity Ward ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یاری Call Of Dutyه‌ كه‌ ئه‌و ماوه‌ درێژه‌ بخایه‌نێت .

شێوازی یاریكردن :

ئه‌م به‌شه‌ی Call Of Duty تایبه‌تمه‌ندێكی نوێ له‌شێوازی یاریكردن له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ئه‌ویش له‌بۆشایی ئاسمانه‌ وه‌ گرنگیه‌كی زۆر به‌ چیرۆكه‌كه‌ی دراوه‌ و بیرۆكه‌ی نوێ له‌ یاریه‌كه‌دا بوونی هه‌یه‌ قۆناغه‌كانی یاریه‌كه‌ش له‌ خولگه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی و هه‌ساره‌كانی تر ده‌بێت هه‌روه‌ها یاریكه‌ر ده‌توانێت كۆنترۆڵی فرۆكه‌یه‌كی بچووك بكات به‌ ناوی Jackal و به‌كاریبهێنێت بۆ شه‌ڕكردن وه‌ له‌یاریه‌كه‌دا سیسته‌می نه‌بوونی كێش هه‌یه‌ له‌ هه‌وادا ئه‌مه‌ش وا له‌ یاریكه‌ر ده‌كات به‌ شێوه‌یكی خاو بجووڵیت به‌ڵام چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بوونی هه‌یه‌ كه‌ وات لێده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بجووڵێیت وه‌ له‌م به‌شه‌ی Call Of Duty دا زۆمبی بوونی هه‌یه‌ و ده‌توانیت به‌شێوه‌ی ئۆنلاین یاری بكه‌ی سه‌باره‌ت به‌م شێوازه‌ نوێه‌ی یاریكردنی Call Of Duty ناڕه‌زایه‌كی زۆری له‌لایه‌ن هه‌وادارانی یاریه‌كه‌ لێكه‌وته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی فه‌رمی یاریه‌كه‌ له‌ یوتیوب بووه‌ دووه‌مین ڤیدیۆ له‌ مێژووی یوتیوب كه‌ زۆرترین ژماره‌ی dislike واته‌ به‌دڵنه‌بوونی به‌ده‌ستهێنابێت كه‌ له‌ كۆی ٣٠ی ملیۆن بینه‌ر نزیكه‌ی ٣ ملیۆن dislike به‌ده‌ستهێنا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا یاری Call Of Duty 4 : Modern warfare دووباره‌ درووستكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئامێره‌كانی [XboxOne , PlayStation 4 , PC ] به‌ڵام یاریه‌كه‌ ته‌نیا نیه‌ واته‌ ده‌بێت یاری Infinite Warfare بكڕی ئینجا ئه‌توانیت یاری به‌م به‌شه‌ بكه‌یت ئه‌م به‌شه‌ گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لایه‌ن ستۆدیۆی Raven ه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ قۆناغه‌كان و ئه‌وه چه‌كانه‌ی له‌ یاریه‌كه‌دا هه‌ن وه‌ك هه‌مان به‌شه‌كه‌ی پێشووه‌ و ته‌نها ١٠ شوێنی نوێ بۆ ئۆنلاینه‌كه‌ی زیاد كراوه‌ .

چیرۆكی یاریه‌كه‌ :

چیرۆكی یاریه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناوده‌چن به‌هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتووان هاوپه‌یمانی بۆشایی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان [UNSA] به‌ هاوكاری هێزی سه‌ربازی [SATO] هه‌ڵده‌ستن به‌ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی سرووشتی له‌ هه‌ساره‌كانی ده‌وروبه‌ری زه‌وی له‌هه‌مان كات دا هێزێكی سه‌ربازی توندڕه‌و به‌ناوی [SDF] هه‌ڵده‌ستن به‌شه‌ڕكردن له‌گه‌ل ھێزی [SATO] پاش به‌رده‌وامبوونی جه‌نگه‌گه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ هێزی [SDF] هێرشێكی له‌ناكاو ده‌كاته‌ سه‌ر شاری Geneva كه‌ده‌بێته‌ هۆی تێكشكانی هێزی [SATO] و [UNSA] كاپتن Nick Reyes ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ یاری پێده‌كه‌یت فڕۆكه‌وانێكه‌ له‌هێزی تایبه‌تی ئاسمانی [SCAR] ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كردنی گروپێكی پێده‌درێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزی دوژمن له‌سه‌ر زه‌وی و بۆشایی ئاسماندا .

بۆچونی تۆ