بابەتی گرینگ 28, حوزه‌یران 2016

کۆمپانیای HP کۆمپیوتەرێکی کرۆم بووکی نوێی ڕاگەیاند بە نرخی ١٩٠$ دۆلار

gsmarena_001-1

ئەو کۆمپیوتەرانەی بە سیستەی وەگەڕخەری کرۆم کار دەکەن خواستێکی باشیان لەسەر بە تایبەت دوای ئەوەی ئەپەکان و فرۆشگای پلەی ستۆر بۆ ئەو کۆمپیوتەرانە زیاد کران کە بە سیستەمی وەگەڕخەری کرۆم کار دەکەن، وە زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان کۆمپیوتەری کرۆم بووک بەرهەم دەهێنن کە لە تایبەتمەندی مام ناوەند و نرخیان گونجاوە وە ئەم کۆمپانیایانەش هەمیشە لە پێشبڕکێ دان بۆ ئەوەی باشترین جۆر و کەمترین نرخ پێشکەش بە بەکارهێنەران بکەن.

کۆمپانیای HP کڕۆم بوکێکی نوێی بە ناوی Chromebook 11 G5 بەرهەمهێناوە کە ڕوونماکەی تەچە، کە ڕوونماکەی جۆرێکی ئاساییە و ١١.٦ ئینچە و ڕوونیەکی بەرزی هەیە لە جۆری HD IPS کە ڕووپۆش کراوە بە چینی گۆریلا گلاسس کە دژە شکان و ڕووشانە.

ڕوونماکەی 1366*768 پیکسڵە و پڕۆسێسەرەکەی لە جۆری ئینتڵ سیلیرۆنە N3060ـی دووی ناوەکییە، بە خێرایی ١.٦ گێگاهێرتز، کە توانای بەرزبوونەوەی خێراییەکەی هەیە تا ٢.٤٨ گێگاهێرتز.

وە خاوەنی دوو جۆر لە ڕامی ٢ و ٤ گێگابایتە و لەگەڵ بوونی یادگای ناوەکی بە قەبارەی ١٦ گێگابایت و ٣٢ گێگابایت، وە کۆمپانیای ناوبراو ئاشکرای کردووە کە باتری ئەم کۆمپیوتەرە ١٢.٥ کاتژمێر بەرگە دەگریت بۆ ڕوونمای جۆری ئاسایی و وە ١١ کاتژمێر بۆ ڕوونمای جۆری تەچ.

وە لە مانگی داهاتوو بە فەرمی لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە نرخی ١٩٠$ـی ئەمریکی.

بۆچونی تۆ