10
ئەپڵ 1, ته‌مموز 2016

چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر ئایفۆنی داهاتوو بڵاو دەبێتەوە

NextIphone-KITN

نزیکەی دوو مانگ ماوە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەی نوێی ئایفۆن، نەوەیەک کە پێشبینی دەکرێت ئەپڵ زۆر شت تیایدا بگۆڕێت و نوێکاری زۆر بکات چەند نزیکتر بینەوە لە کۆنگرەی ئەپڵ ئەوەندەش زیاتر پێشبینی و پڕوپاگەندە و هەواڵەکان بڵاو دەبێتەوە، لە نوێترین هەواڵدا پێگەی (Weibo)ـی چینی چەند هەواڵێکی دەربارەی نەوەی نوێی ئایفۆن بڵاوکردۆتەوە بەپێی هەواڵەکان  ئەپڵ سێ جۆری نوێی ئایفۆن ڕادەگەیەنێت بە تایبەتمەندی جیاواز، جۆری یەکەمیان iPhone 7 دەبێت کە پێشبینی دەکرێت قەبارەی شاشەکەی ٤.٧ ئینچ بێت لەگەڵ بوونی یەک کامێرا ، جۆری دووەمیان iPhone 7 Plus کە قەبارەی شاشەکەی ٥.٥ ئینچ دەبێت و بە بوونی یەک کامێرا، هەروەها جۆری سێهەمیشیان iPhone 7 Pro ـیە کە بەهەمان شێوە قەبارەی شاشەکەی ٥.٥ ئینچ دەبێت بەڵام ئەمەیان دوو کامێرای دەبێت.

هەروەها جگە لەمانەش پێگەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەپڵ لە ئایفۆنی نوێدا فراوانی بیرگەی ١٦ گێگابایتی سڕیوەتەوە و چیدی ئایفۆن بە فراوانی ١٦ گێگابایت بڵاو ناکاتەوە، پێگەکەش بەپێی دوایین هەواڵەکان و پڕوپاگەندەکان نرخی هەر یەک لەو ئایفۆنانەی بڵاوکردۆتەوە و پێشبینی دەکرێت کە نرخەکان بەم شێوەیە بن :

  • ئایفۆن ٧ (٣٢ گێگابایت) : ٧٥٠ دۆلار – (٦٤ گێگابایـت):٩٠٠ دۆلار – (٢٥٦ گێگابایت):١٠٠٠ دۆلار
  • ئایفۆن ٧ پڵەس (٣٢ گێگابایت):٩٠٠ دۆلار – (١٢٨ گێگابایت):١٠٠٠ دۆلار – (٢٥٦ گێگابایت):١١٠٠ دۆلار
  • ئایفۆن ٧ پڕۆ (٣٢ گێگابایت):١٠٠٠ دۆلار – (١٢٨گێگابایت):١١٠٠ دۆلار – (٢٥٦ گێگابایت):١٣٠٠ دۆلار

بێگومان ئەمانە نرخی فەرمی ئایفۆنەکان نین و هەروەکو ئاماژەمان پێدا نرخی پێشبینیکراوی ئایفۆنەکانن، هەروەها لە لایەکی ترەوە (Martin Hajek) ـی دیزاینەر و شارەزا لە بوارەکانی شێوەی مۆبایل، وێنەیەکی دروست کردووە کە وێنەی پێشبینیکراوی ئایفۆن حەوتن و پێشبینی دەکرێت کە ئایفۆنی داهاتوو بە سێ ڕەنگی (ڕەش ، خۆڵەمێشی ، شینی تۆخ) بڵاو ببێتەوە.

هەروەها جگە لەمانەش ، پێگەی (Weibo) وێنەیەکی دزەپێکراوی بیستۆکی گوێی ئایفۆنی داهاتووی بڵاوکردۆتەوە، وەکو لە وێنەکەدا دەبینرێت بیستۆکی گوێیەکە هەمان دەرچەی بارگاوی کردنەوەی هەیە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لە ئایفۆنی داهاتوودا بیستۆکی گوێ هەر لەڕێگای دەرچەی بارگاوی کردنەوەوە پەیوەست بە ئایفۆنەکە دەکرێت.

iPhone-7-EarPods-sketchy-800x528

بۆچونی تۆ