فلاش و ماڵتیمیدیا
3, ئایار 2012
شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی Multimedia Builder – وانەی سێیه‌م – شیكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان.
به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووین له‌بواری ئۆتۆڕه‌ن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئاسانكاری به‌كارهێنانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوودێكی زۆری هه‌یه وای كردووه كه مرۆڤ خولیای فێربوونی بێت ، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان شیكردنه‌وه‌ی ووردی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م ، له‌وانه‌ی دووه‌مدا باسی دوو لیستمان كرد له‌م وانه‌یش باسی دوو لیستی تر ده‌كه‌ین، كه لیستی View و لیستی Projectن.
3- لیستی View
له‌م لیسته‌دا ده‌توانیت ده‌ست بگریت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شریتانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵدهره دان.
پێكهاته‌كانی لیستی View :
1- Object list به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی لیستی ( Object ) كه له‌لای ڕاستی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵدهره و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر هه‌موو ئۆبجێكتهكانی ئه‌و به‌رنامه‌یه .
2- Page list به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی لیستی (Page ) كه هه‌موو په‌ڕه‌كانی به‌رنامه له‌خۆ ده‌گرێت .
3- Toolbars ئه‌م به‌شه له‌م شریتانه پێكهاتووه :
أ- Main toolbar به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی لیستی (Main toolbar ) كه زۆربه‌ی كرداره گرنگه‌كانی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر له‌خۆده‌گرێت .
ب- (Object toolbar(Simple به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی لیستی ( Object toolbar ) كه ئۆبجێكتهكانی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه.
ج- Object toolbar(popup) به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی لیستی ( Object toolbar ) كه ئۆبجێكتهكانی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ستونی ده‌كه‌وێته لای ڕاستی به‌رنامه.
د- Page toolbar به‌م به‌شه ده‌توانیت ده‌ست بگریت به‌سه‌ر گشت په‌ڕه‌كانی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر .
و- Customize به‌كاردێت بۆ گۆڕانكاری كردن له لیست و شریته‌كانی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر .
4- Status bar به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی شریتی ( Status bar ) .
5- Master pages به‌كاردێت بۆ گۆڕینی پهڕهكان بۆ جۆری ئاسایی خۆیان كه‌دواتر ئێمه هه‌رسێ جۆره پهڕهكان به‌درێژی باس ده‌كه‌ین .
6- Quick object به‌م به‌شه ده‌توانیت چه‌ندین ئۆبجێكتی ئاماده‌كراو كه‌له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر دابه‌زیوون بهێنیته ناو به‌رنامه .
7- Dimensions به‌كاردێت بۆ گه‌وره‌كردن و بچوككردنی وێنه‌و ئۆبجێكتهكان ته‌نها بهگۆراِنكاری كردن له ژماره دراوه‌كاندا.
8- Zoom به‌كاردێت بۆ گه‌وره‌كردنی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر واتا زووم كردنی به‌رنامه‌كه.
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (5)…

4- لیستی Project
ئه‌م لیسته ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر گشت تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و پڕۆجێكتهی دروستی ده‌كه‌یت.
پێكهاته‌كانی لیستی Project :
یه‌كه‌م به‌شی ئه‌م لیسته بریتیه له ( Project settings ) كه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ریكخستنی گشت په‌ڕه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ،كه كاتێك كلیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه له‌م به‌شانه پێك هاتووه:
1- Window size به‌كاردێت بۆ ده‌ست نیشانكردنی قه‌باره‌ی پهڕهكان ، واباشه قه‌باره‌كه‌ی له (800 به 600 ) زیاتر نه‌بێت چونكه فایله‌كه‌ت له هه‌ندێك كۆمپیوته‌ر كه ڕووكاری شاشه‌كه‌یان گه‌وره‌تر كردووه له‌م قه‌باره‌یه ئه‌وا لاكانی ده‌رناكه‌ون .
2- Window title به‌كاردێت بۆ دانانی ناو بۆ فایله ، ئه‌وا ئه‌م ناوه له‌شریتی ( Taskbar ) ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ده‌رده‌كه‌وێت .
3- Standard window ئه‌گه‌ر سه‌ح مان له‌و به‌شه دابوو ئه‌وا گشت دووگمه‌كانی داخستن و بچوككردنه‌وه و گه‌وره‌كردن ده‌رده‌كه‌ون له شریتی ( Title bar ) دا واتا له شریتی سه‌ره‌وه‌ی فایله‌كه‌مان، وه به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ شریت و دووگمه‌یه‌ك ده‌رناكه‌وێت .
4- Enable minimize ئه‌گه‌ر سه‌ح له‌م به‌شه درابوو ئه‌وا دووگمه‌ی گه‌وره‌كردن و بچووككردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، وهبه پێچه‌وانه‌وه ئه‌م دوو دووگمه‌یه ده‌رناكه‌وێت .
5- Clint border ئه‌گه‌ر سه‌ح له‌م به‌شه درابوو ئه‌وا چوارچێوه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌ده‌وری په‌ڕه‌كاندا ده‌كێشرێت ، وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م چوارچێوه ڕه‌شه ده‌رناكه‌وێت .
6- Movable ئه‌گه‌ر سه‌ح له‌م به‌شه ده‌ین ئه‌وا له‌كاتی ته‌ماشاكردنی پهڕهكانمان به‌داگرتنی كلیكی چه‌پی ماوسه‌كه‌مان و جوڵاندنی ئه‌وا پهڕهكان به‌هه‌مان ئاراسته ده‌جوڵێت ، وه به‌پێچه‌وانه‌وه په‌ڕه‌كه‌مان لۆك ده‌بێت و له جێگای خۆی ناجوڵێت .
7- به‌كاردێت بۆ گۆڕینی شێوه‌ی پهڕهكان واتا پهڕهكانمان به شێوه‌ی لاكێشه یاخود چوارگۆشه نه‌بن به‌ڵكو به‌شێوه‌ی بازنه‌یی یاخو گوڵێك یاخود هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه ئێمه بمانه‌وێت ، بۆنمونه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌ی بازنه‌یی بێت ئه‌وا ئێمه وێنه‌ی بازنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین له سه‌ر په‌ڕێكی ( 800 به 600 ) له به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ یاخود هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر به‌ڵام بازنه‌كه ڕه‌نگی ڕه‌شی ده‌ده‌ینێ و دهورانهكهشی ڕه‌نگی سپی ده‌ده‌ینێ ، دواتر به هێمای كردنه‌وه كه‌له‌م به‌شه‌دایه وێنه‌كه ده‌هێنینه ناوه‌وه ده‌بینین په‌ڕه‌كه‌مان ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌و بازنهڕهشهی كه دروستمان كردبوو ،وه به‌لابردنی سه‌ح له‌م به‌شه‌دا ئه‌وا په‌ڕه‌كه ده‌گۆڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی .
تێبینی/ ئه‌م به‌شه كاتێك چالاك ده‌بێت كه سه‌حی ((خاڵی سێ یه‌م)) كه‌پێشتر باسمان كرد لابه‌رین .
8- Style ئه‌م به‌شه به‌كاردێت بۆ ده‌رنه‌كه‌وتنی ناوی به‌رنامه‌كه‌مان له لیستی ( Taskbar ) دا وه ده‌ركه‌وتنی فایله‌كه‌مان له‌ژێر هه‌موو بهرنامهكراوهكاندا واتا كاتێك فایله‌كه‌مان ده‌كرێته‌وه ئێمه لهنلو به‌رنامه‌یه‌كدا كاربكه‌ین ئه‌وا فایله‌كه‌مان له‌سه‌ر به‌رنامه كراوه‌كه نابێته‌وه به‌ڵكو له ژێر به‌رنامه كراوه‌كه ده‌بێته‌وه .
9- Background mode ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ح له‌م به‌شه بده‌ین به‌مه‌رجێك سه‌ح له‌هیچ كام له به‌شه‌كه‌ی پێش خۆی ژماره ((8)) نه‌درابێت ، ئه‌وا باگراوندی پشت فایله‌كه‌مان شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه نابێت به‌ڵكو ده‌بێته ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێریت یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێریت . وه‌له‌م سێ بازنه خره‌ی ئه‌م به‌شه‌دا واباشه سێ یه‌میان (Stretch) هه‌ڵبژێرین .
10- Display resolution ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م به‌شه‌دا سه‌ح له یه‌كه‌میان ( Try to change to) بده‌ین ئه‌وا قه‌باره‌كانی به‌رامبه‌ری چالاك ده‌بێت كه ده‌توانین یه‌كێك له‌م به‌شانه هه‌ڵبژێرین ، كه پێش ئه‌وه‌ی فایله‌كه‌مان ببێته‌وه قه‌باره‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی ده‌ست نیشانت كردووه ،واباشه ئه‌م به‌شه به‌بێ لێدانی سه‌ح به‌جێ بهێڵین چونكه ئێمه له‌خاڵی ژماره ((1)) دا قه‌باره‌ی په‌ڕه‌كه‌مان به ( 800 به600 ) دانا.
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (6)…
به‌ڕێزان ئه‌م وانهیشمان كۆتای هات و له‌وانه‌ی داهاتوو لیستی Project ته‌واو ده‌كه‌ین و باس له لیستێكی تریش ده‌كه‌ین به پشتیوانی خوای گه‌وره.
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS