ئەندرۆید

کەی ئای تی ئێن پرۆژەیەکی گەورە لە سیستەمی ئەندرۆید بە ئەنجام دەگەیەنێت !

Multiling O

کیبۆردە کوردییەکان بۆ ئەندرۆید زۆرن. بەڵام کەمن ئەوانەی بەسەرکەوتووی پیتەکانیان رێکخرابێ و بەبێ کێشە کاربکەن و پشگیری زمانەکانی تری نوسین بکەن لەهەمان کیبۆردا. کیبۆردی Multiling O ئیمۆجی کە زیاتر لە یەک ملیۆن جار داونلۆد کراوە لە پلەی ستۆر وە هەرەها تەنها کیبۆردی Multiling کە بەبێ ئیمۆجییە زیاتر لە پێنج ملیۆن جار داونلۆد کراوە.  بەهۆی تایبەتمەندیە باشەکانیەوە یەکێکە لە کیبۆردە هەرە باشەکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید. دەستەی بەرێوەبەرانی kitn هەڵستان بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ گەشەپێدەرانی ئەم کیبۆردە بە مەبەستی دانانی کیبۆردێکی کوردی سەرکەوتوو لەناویدا وەک پێوەکراو. شایەنی گوتنە پێشتر پێوەکراوی کیبۆردی کوردی لەناودانرابوو بەڵام کێشەی زۆری هەبوو و شێوازی رێکخستنی پیتەکانی گونجاو نەبوو.  دواتر خاوەنانی کیبۆردەکە خۆشحاڵیان دەربڕی و ئەرکی رێکخستنی فایلە کوردیەکان بە دەستەی بەرێوەبەرانی kitn سپێردرا. لەکۆتاییدا بەسەرکەوتووی کارەکە بە کۆتایی هات و کیبۆردەکە نوێکرایەو و ئامادەکرا بۆ داونلۆد.

شێوازی رێکخستنی پیتە کوردییەکان تەواو لەسەر شێوازی کیبۆردی Kurdish Sorani/Badini رێکخراوە و تەواو ئاسانکاری نوسینی هەیە. هەروەها دەتوانرێت زیاتر لە کیبۆردی کوردی لەناو کیبۆردەکە بەکاربهێنرێت لەهەمان کاتدا. بۆ نمونە دەتوانرێ کیبۆردی ئینگلیزی و کوردی و عرەبی دابنرێت بۆ ئەم کیبۆردە و ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت لەکاتی نوسیندا. پیتە دووەمەکان کە بە پیتەکانی شیفت ناسراون تەواو ئاسانکاری بۆ نوسینیان کراوە واتا بە نمونە ئەگەر بنوسرێ ڵ ئەوا تەنها کەمێک دەست لەسەر ل دابنێ و دەبێت بە ڵ. ئەمە جگە لەوەی کە هێما و نیشانە و ژمارەکان کوردین. چەندین جۆر هێمای تریشی تێدایە بۆ نوسین.

بەستەرەکانی دابەزاندن:

پێوەکراوی کیبۆردی کوردی

play store
دواتر دەبێت کیبۆردە سەرەکییەکەش دابگری

play store
دەتوانی سەیری شێوازی رێکخستن و داگرتنی کیبۆردەکە بکەیت لە رێگای ئەم گرتە ڤیدیۆیەوە

سوپاس بۆ کاک رێباز بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەکە

21 ته‌مموز، 2016