سۆنی
21, تهمموز 2016
مۆبایلی Xperia XA ULTRA گەشتە کوردستان

مۆبایلی Xperi XA Ultra ئێستا لەکورستان دەست دەکەوێت؟و گەشتە هەولێر، ئەم مۆبایلە دوای دوومانگ لە ڕاگەیاندنی کە لە مانگی پێنجدا ڕاگەیاندرابوو، دواجار گەیشتە هەولێر و بەنرخی ۳٤٥ دۆلار لە لای بریکاری فەرمی سۆنی لە کوردستان دەست دەکەوێت، ئەمەش دوای بەردەست بوونی مۆبایلێکی هەمان زنجیرە لە زنجیرەکانی X بەناوی Xperia X کە نرخی فەرمی ٥۰۰$ـە، تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلە:

مۆبایلەکه خاوەنی باشترین کامێرای سێڵفیە بە تایبەتمەندی OIS بۆ یەکەمجار لە جیهان و خاوەن فلاشی LED کامێرای سێڵفیە! ڕوونی کامێرای پێشەوەی ئەم مۆبایلە ۱٦ مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی ۱۰٨۰ پیکسڵ! بەرامبەر بەوەش ڕوونی کامێرای دواوەی مۆبایلەکە ۲۱.٥ مێگاپێکسڵە.

سەبارەت بە لاشەی مۆبایلەکە، ئەم مۆبایلە خاوەن لاشەیەکی ڕێکە و مۆبایلەکە لە ژێر دروشمی “لاشەیەکی نایاب” ڕاگەیاندرا کە قەبارەی ڕوونماکەی ٦ ئینچەو ڕوونییەکەی ۱۰٨۰ بە ۱۹۲۰ پیسکڵ واتا Full HD ـیە، بەڵام کێشی بۆ دەست کەمێک قورس دیارە و کێشەکەی ۲۰۲ گرامە! هەروەها مۆبایلەکە بە سێ ڕەنگ هاتۆتە بنیاد کە بریتین لە: زێڕی، ڕەش و سپی
تایبەتمەندیەکانی تری بە کورتی بزانن:
بە نوێترین وەشانی ئەندڕۆید کاردەکات کە بریتییە لە مارشماڵۆو ٦.۰.۱.
بە پڕۆسێسەری MT6755 Helio P10 ی دروستکراوی کۆمپانیای میدیاتێک کاردەکات، هەروەها ڕامەکەی ۳ گێگابایتە
پاتری مۆبایلەکه لە ژێر دروشمی دوو ڕۆژ کارکردنە، بە فراوانی ۲۷۰۰ میلی ئەمپێر لە کاژێرێکدا
بیرگەی ناوەکییەکەی ۱٦ گێگابایتە و پشتگیری لە دەرچەی میمۆری دەرەکی (microSD) دەکات تا فراوانی ۲٥٦ گێگابایت، هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری لە بەکارهێنانی دوو سیم کارد دەکات
تا ئێستاش مۆبایلەکە بە فەرمی بڵاونەبووەتەوە لە هەموو جیهان و تەنها لە چەند ناوچەیەک دەفرۆشرێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.