ئەندرۆید
24, تهمموز 2016
پاشبنەماکانى Galaxy Note 7 دزەى پێکرا و ئێستا بەردەستە بۆ داگرتن!

لە ماوەى پێشوودا زۆر هەواڵ و وێنەى مۆبایلى (گالەکسی نۆت ٧) بڵاوکرانەوە، تەنانەت لەئێستادا پاشبنەما (باکگراوند) تایبەتەکانى ئامێرەکەش لە دزەکردندا سەلامەت نەبوون و بڵاوکرانەوە!
بێگومان لە ئێستادا (دیزاینى مەتریاڵ) باوە ، بۆیە پاشبنەماکانیش لەسەر ئەم جۆرە دیزاینە بنیادنراون و دووریەکانیشیان بۆ ڕوونماى QHD گونجاوە، بەڵام بێ دوودڵیش لەسەر ڕوونماى ئامێرى تریش دەگونجێن.
وا بڕیارە کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى، ٢ى مانگى داهاتوو (ئاب) لە کۆنگرەیەکدا لە شارى نیۆرکى ئەمریکا بەفەرمى پەردە لەسەر ئامێرەکە لابدات.
|پاشبنەماکان|
|داگرتنی پاشبنەماکان بە پەڕگەى زیپ|

س/ ardroid , gsmarena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".