بابەتی گرینگ 27, ته‌مموز 2016

کۆمپانیای شاومی چینی سێ بەرهەمی ناوازەی ڕاگەیاند

redmipro_big_new

گەورە کۆمپانیای چینی شاومی دوێنی پەردەی لەسەر ٣ بەرهەمی ناوازەی خۆی ڕاگەیاند کە ئەوانیش مۆبایل و ٢ کۆمپیوتەر بوون، وە کۆمپانیای شاومی لەسەرەتادا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ١١٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەندی فرۆشتووە لە گشت جیهان و لە ئێستاش دا بەردەوام لە فرۆشتن دایە،  کۆمپانیای شاوی لەسەرەتادا پەردەی لەسەر مۆبایلی ڕیدمی پڕۆ لادا کە خاوەنی ڕوونمای ئۆلید و دوو کامێرایە. ئەمەی خوارەوە تایبەتمەندییەکانیەتی:

  • پڕۆسیسەر: خاوەنی پرۆسێسەری Helio X25ـی ١٠ کۆڕە.
  • پڕۆسێسەری گرافیک: بەرزترین توانای هەیە لە جۆری Mali-T880.
  • ڕام: قەبارەی ١٢٨ خاوەنی ڕامی ٤ گێگابایت و قەبارەی ٣٢ و ٦٤ خاوەنی ڕامی ٣ گێگابایتە.
  • کامێرا: خاوەنی دوو کامێرای پێشکەوتووە لە جۆری یەکەمیان کۆمپانیای سۆنی ١٣ مێگاپیکسڵ و بە هەستەوەری IMX 258 sensor، وە کامێرای دووەمی کۆمپانیای سامسۆنگە و ٥ مێگاپیکسڵە کە خاوەنی جوڵەی جۆری DSLRـە.
  • ڕوونما: قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٥ ئینچە لە جۆری ئۆلید، کە خاوەنی شووشەیەکی ٢.٥ دی چەماوەیە.
  • دەرچە: خاوەنی دەرچەی USB Type-Cـیە.
  • پەنجەمۆر: خاوەنی پەنجەمۆرە.
  • باتری: ٤٠٥٠ ملی ئەمپێرە.
  • نرخ: قەبارەی ١٢٨ گێگابایت نرخی ٣٠٠$ـی ئەمریکیە، قەبارەی ٣٢ گێگابایت نرخی ٢٢٥$ـی ئەمریکیە، وە قەبارەی ٦٤ گێگابایت نرخی ٢٥٥$ـی ئەمریکیە.

لە بەشێکی تری نمایشەکانی کۆمپانیای شاومی کۆمپانیاکە پەردەی لەسەر دوو جۆری کۆمپیوتەری کەسی لادا بە قەبارەی ڕوونمای ١٣.٣ ئینچ و ١٢.٥ ئینچ وەک لە کۆنگرەکەشدا ئاماژەیان پێدا ئەم کۆمپیوتەرە دەبێتە ڕکابەرێکی سەر سەختی کۆمپیوتەری ماک بووک ئایری کۆمپانیای ئەپڵ چونکە لە ڕووی تەنکی کۆمپیوتەرەکەوە لە ماک بووک ئایر تەنکترە، ئەمەش تایبەتمەندییەکانی ئەم دوو کۆمپیوتەرەن.

کۆمپیوتەری جۆری یەکەم ناوی می نۆت بووک ئایەرە بە قەبارەی ڕوونمای ١٢.٥ ئینچ:

  • تەنکی ئەم کۆمپیوتەرە تەنها ١٢.٩ ملیمەترە.
  • تەواوی لاشەکەی لە کانزا بەرهەم هاتووە، کێشەکەی ١.٠٧ کیلۆ گرامە.
  • جۆری پڕۆسێسەرەکەی ئینتڵ M3ـیە.
  • باتریەکەی تا ١١.٥ کاتژمێر بەرگە دەگرێت بۆ بەکارهێنان.
  • ڕامەکەی ٤ گێگابایتە و یادەوەری ناوەکی ١٢٨ گێگابایتی جۆری ئێس ئێس دیە و خاوەنی دەرچەیەکی تری ئێس ئێس دیە بۆ زیاد کردن لە کاتی پێویست دا.
  • ڕوونماکەی ڕوونی 1080pـیە واتە فوول ئێچ دی، وە شووشەی پارێزەری هەیە.
  • خاوەنی دوو بڵندگۆی دیجیتاڵی کۆمپانیای Dolbyـیە.
  • نرخەکەشی ٥٢٥$ـی ئەمریکیە.

کۆمپیوتەری جۆری دووەم ناوی می نۆت بووک ئایەرە بە قەبارەی ڕوونمای ١٣.٣ ئینچ:

  • پڕۆسێسەرەکەی نەوەی شەشەمی ئینتڵ Core i5ـە.
  • سێستەمی وەگەڕخەرەکەی ویندۆزی ١٠ هۆمە.
  • ڕامەکەی ٨ گێگابایتی جۆری دی دی ئاڕ ٤ـە و یادەوەری ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتی جۆری ئێس ئێس دیە خاوەنی دەرچەیەکی تری ئێس ئێس دیە بۆ زیاد کردن لە کاتی پێویست دا.
  • خاوەنی گرافیک کاردی جۆری NVIDIA GeForce 940MXـە.
  • باتریەکەی تا ٩.٥ کاتژمێر بەرگە دەگرێت بۆ بەکارهێنان وە لە ماوەی ٣٠ خولەک تا ٥٠% دەتوانێت بارگاوی ببێتەوە.
  • تەواوی لاشەکەی لە کانزا بەرهەم هاتووە، کێشەکەی ١.٢٨ کیلۆ گرامە.
  • پشتگیری لە Mi Cloud Sync دەکات لەگەڵ کردنەوەی لاپتۆپەکە لە ڕێگەی می باندەوە.
  • نرخەکەشی ٧٥٠$ـی ئەمریکیە.
بۆچونی تۆ