بابەتی گرینگ 30, ته‌مموز 2016

مۆبایلی HOMTOM HT16 بە نرخی ٥٩ دۆلار ڕاگەیاندرا!

HomTomHT16-KITN

کۆمپانیای Homtom دوای ئەوەی لە ماوەی پێشوودا چەند مۆبایلێکی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای DOOGEE ڕاگەیاند، ئەمجارەش هەڵسا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ بە ناوی HOMTOM HT16 بە نرخێکی هەرزان و تایبەتمەندییەکی گونجاو لەچاو نرخەکەی. لە ئێستادا دەتوانرێت داوای پێشەکی بەرزبکرێتەوە بۆ کۆمپانیاکە بە مەبەستی کڕینی ئەم مۆبایلە بە نرخی تەنها ٤٧ دۆلار (لەم بەستەرەوە دەتوانیت داوای مۆبایلەکە بکەیت)، ئەم ئۆفەرەش بۆ ماوەیەکی دیاری کراوە و تا ١٥ ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە نرخی مۆبایلەکە دەبێتە ٥٩ دۆلار. بە شێوەیەکی گشتی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بێگومان ئەوەندە پێشکەوتوو نین، بەڵام لە چاو نرخێکی ئاوا کەم تایبەتمەندییەکانی گونجاون.

تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە:

  • شاشە: ٥ ئینچ بە ڕوونی ٧٢٠ پیکسڵ
  • پڕۆسێسەر: MTK6580 بە خێرایی ١.٣ گێگاهێرتز
  • ڕام: ١ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٨ گێگابایت
  • پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات تا فراوانی ٦٤ گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: ٨ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٣٠٠٠ میلی ئەمپێر
  • توانای بەکارهێنانی دوو سیم کارت بۆ مۆبایلەکە
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو
  • بە سێ ڕەنگ (سپی، ڕەش، شین) بەردەستە

چەند وێنەیەکی مۆبایلەکە:

سەرچاوە: ئەردرۆید

بۆچونی تۆ