بابەتی گرینگ
2, ئاب 2016
زانیاری له‌سه‌ر نوێترین یاری Sniper Elite 4

Sniper Elite 4 یه‌كێكه له‌یاریه ئه‌كشن و جه‌نگیه‌كان گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن ستۆدیۆی Rebellion Developments و له‌لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیا بڵاوده‌كرێته‌وه به‌فه‌رمی له‌به‌رواری ۲۰۱۷/۲/۱٤ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ئامێره‌كانی [XboxOne , PlayStation 4 , PC] ڕووداوه‌كانی یاریه‌كه باس له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كات له ساڵی ۱۹٤۳ له ئیتاڵیا تۆ ڕۆڵی سه‌ربازێك ده‌بینیت به‌ناوی Karl Fairburne كه هاوكاری هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئیتاڵیا ده‌كات بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ فاشیسته‌كان یاریه‌كه شێوازی كه‌سی سێیه‌مه واته ده‌توانیت ئه‌و كه‌سه ببینیت كه یاری پێده‌كه‌یت ئه‌و چه‌كه‌ی كه له‌یاریه‌كه‌دا بوونی هه‌یه بریتیه له نیشانه‌شكێن- Sniper كه ده‌توانیت لهمهودایهكی دوره‌وه دوژمن بپێكیت ده‌توانیت چه‌ند جۆره چه‌كێكی تریش به‌كاربهێنیت بۆ شێوازی شه‌ڕكردن ده‌توانیت به‌شێوه‌ی بێده‌نگ دوژمنه‌كانت بكوژیت به به‌كارهێنانی چه‌قۆ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكرێت یاخود به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و تهكتیكیانه شه‌ڕبكه‌یت هه‌روه‌ها له‌یاریه‌كه تایبهنمهندیهك هه‌یه كه له‌به‌شه‌كانی پێشوشدا بوونی هه‌بوو ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی X-Ray یه ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی كاتێك گوله به‌ر یه‌كێك له دوژمنه‌كانت ئه‌كه‌وێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ لاشه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ X-Ray بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كامه ئێسكی شكاوه له‌كاتی به‌ركه‌وتنی گولهكهدا وه له‌كاتی كوشتنی هه‌ریه‌كێك لهدوژمنهكانت ده‌توانیت هه‌ڵیانبگریت و بیانشاریته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن كه كه‌سێك كوژراوه ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌دۆزرێیته‌وه و ده‌كوژرێیت به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تریشه‌وه ده‌توانیت بزانیت كه دوژمنه‌كانت له كوێن و چ جۆره چه‌كێكیان هه‌ڵگرتووه نه‌خشه‌ی یاریه‌كه زۆر گه‌وره‌تره له به‌شی سێیه‌می و ئازادیه‌كی ته‌واو ده‌به‌خشێت به یاریكه‌ر هه‌روه‌ها به‌هۆی سیسته‌می جوڵه‌ی نوێ ده‌توانیت به شێوه‌یه‌كی باشتر به‌سه‌ر دیواره‌كاندا سه‌ربكه‌ویت و باز بده‌یت له‌چاو به‌شه‌كانی پێشوو .
ئه‌مه‌ش ۱۷ خولهك له‌شێوازی یاریكردنی Sniper Elite 4 :
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.