10
ئەندرۆید 2, ئاب 2016

[نوێکراوەتەوە] چەند کاتژمێرێک بەر لە ڕاگەیاندنی گالاکسی نۆت حەوت زانیاری دزەپێکراو بڵاودەبێتەوە!

Note7Kitn

کەمتر لە کاتژمێرێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی کۆمپانیای سامسۆنگ کە بڕیارە لە کۆنگرەکەدا نوێترین نەوەی نۆت بە ناوی گالاکسی نۆت حەوت ڕابگەیەندرێت. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لەلایەن چەند گرووپ و پێگەیەکەوە وێنە و زانیاری زیندووی مۆبایلەکە بڵاودەبێتەوە و گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە دزەی پێدەکرێت. یەکێک لە گرنگترین دزەپێکراوەکان وێنەی پاکەتی مۆبایلەکەیە کە تیایدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی نۆت حەوتی لەسەر نووسراوە، ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایت دەبێت و بیرگە ناوەکییە بنەڕەتیەکەی لەسەر ٦٤ گێگابایت دامەزراوە و ڕوونی کامێرای پشتەوەیشی ١٢ مێگاپیکسڵ دەبێت، جگە لەمەش مۆبایلەکە تایبەتمەندی دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لەخۆدەگرێت بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای IP68، هەروەها تایبەتمەندی پشکنەری چاو Iris Scanner لەخۆ دەگرێت. بە هەمان شێوە وێنەی هەردووو ڕووی پێشەوە و پشتەوەی مۆبایلەکە دزەی پێکراوە و ئەوەی کە دەبینرێت لە مۆبایلەکەدا ئەوەیە کە وەکو پێشتر ئاماژەی پێدرا شاشەی مۆبایلەکە شاشەیەکی دوو لای چەماوەییە لەسەر هەمان شێوەی گالاکسی ئێس حەوت ئێج.

لە پاکەتەکەدا ناوی پڕۆسێسەرەکە بە تەواوی نەهێنراوە و تەنها ئاماژە بەوە کراوە کە پڕۆسێسەری مۆبایلەکە هەشت ناوکییە و لە ئەندازەی ٦٤-بتە، بەڵام پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە بە هەمان پڕۆسێسەری Exynos 8890 کاربکات کە لە مۆبایلی Galaxy S7 دا هەبوو. لە نوێترین زانیارییدا و چەند خولەکێک بەر لە ئێستا پێگەی جی ئێس ئێم ئەرینا ئەوەی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکرێت دوو جۆر لە نۆت حەوت ڕابگەیەندرێت، یەکێکیان ناوی نۆت حەوت دەبێت کە ڕامەکەی ٤ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکییەکەی ٦٤ گێگابایتە، هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەمەیان بە پڕۆسێسەری  Exynos 8890 کاربکات، بەڵام ئەوەی تریان ناوی نۆت حەوت پڕۆ دەبێت کە تایبەتمەندییەکی بەرزی هەیە، ڕامەکەی ٦ گێگابایت دەبێت بە بیرگەیەکی ناوەکی بەرزتر و هەروەها ئەمەیان بە پڕۆسێسەری Snapdragon 821 کاردەکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە گالاکسی نۆت حەوت پڕۆ تەنها لە چەند فرۆشگایەکی کەمی وڵاتی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر بفرۆشرێت.

ئەمانە دوایین ئەو تایبەتمەندییانەن کە زانراون و دزەیان پێکراوە:

  • شاشە: ٥.٧ ئینچ لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی QHD
  • پڕۆسێسەر: بە خێرایی ٢.٣ گێگاهێرتز و پێشبینی دەکرێت Exynos 8890 بێت
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: ١٢ مێگاپیکسڵ
  • توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٣٥٠٠ میلی ئەمپێر
  • بیرگەی ناوەکی بنەڕەتی: ٦٤ گێگابایت
  • پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات تا فراوانی ٢٥٦ گێگابایت
  • بوونی دەرچەی USB Type-C
  • بوونی تایبەتمەندی Iris Scanner
  • بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر
  • دژە خۆڵ و تۆز بە تەکنەلۆژیای IP68
  • کێش: ١٦٨ گرام
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو
  • نرخی سەرەتایی لە ئەوروپا: ٩٥٠ دۆلار
  • ئێمە هێشتا دڵنیانین لەوەی کە ئەم تایبەتمەندییانەی سەرەوە بە ڕێژەی %١٠٠ ڕاست بن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمانە زۆر نزیکن لە ڕاستی و ئەگەرێکی زۆر هەیە کە مۆبایلەکە هەمان ئەو تایبەتمەندییانەی هەبێت.

سەرچاوە: جی ئێس ئێم ئەرینا

|ڕووماڵ| – بیرت نەچێت تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ بەکاتی هەولێر-کوردستان ڕووماڵی کۆنگرەکە دەکات بە زمانی شیرینی کوردی، لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی ئاگاداری تەواوی کۆنگرە بن!

بۆچونی تۆ