ئینتەرنێت
5, ئاب 2016
تۆڕى (Dark Web): جیهانە شاراوەکەى ئینتەرنێت! (بەشى یەکەم)

ئينته‌رنێت تۆڕێكى به‌ربڵاوى ههنووكهييه، به‌هۆى ئه‌و ده‌ستهاتووه تهكنهلۆژييانهى كه له ئه‌مڕۆدا هه‌ن وایانکردووە دەستگەیشتن به كه‌سان و پێگه ئه‌ليكترۆنييه‌كان خێرا و ئاسانتر بووبێت. له پاڵ ئه‌مه‌دا، تۆڕێكى فره بهربڵاوترى نهێنى ديكه هه‌يه به‌ناوى (Dark Web) كه هه‌موو كار و چالاكييه ناياسايیەکان و نهێنييهکانى تێدایە.
ڕه‌نگه تاوه‌كو ئێستاش ديدى زۆرێكمان له باره‌ى ئينته‌رنێته‌وه ئه‌وه‌نده سنورداربێت و پێمانوابێت ئينته‌رنێت ته‌نها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فه‌يسبوك و تویتەر و ئينستەگرام…هتد)ـە به‌ڵام جگه له‌م پێگانەى کە تۆ دەیانزانیت، پێگە و تۆڕگهلێكى زۆر و پڕنهێنى ديكه هه‌ن كه بێگومان ئێمه لێيان بێئاگاين، ئه‌م پێگه و تۆڕانه (دارک نێت یاخود دیپ وێب)ى پێدەڵێن، هه‌ر له ناوهكانيانەوە دياره كه ئەرک و چالاكيان چييه! هه‌موو داتا و زانيارييه‌كانى ئه‌م تۆڕانه سەرهێڵن و به‌شێوه‌يه‌ك پاسۆردكراوهن و دهستڕاگهيشتنيان فره ئه‌سته‌مه.
به گوێره‌ى ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا كراون، دارك وێبه‌كان ٥٠٠ ئه‌وه‌نده‌ى تۆڕه ئاساييه بهردهستهكانن. ئه‌م تۆڕه ته‌واو نهێنى و شاراوه‌يه . گوگڵيش تواناى ئيندێكس كردنيانى نيه، له ڕاستيدا گوگڵ ته‌نها تواناى ٠،٠٣ له سه‌دى پيشاندانى زانيارى ئه‌م وێبانهى هه‌يه، زانيارى ئه‌م وێبانه له داتابه‌يسى تايبه‌ت هه‌ڵگيراون و له‌لايه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برێن . وه‌ك : (تيرۆیست، هاكکه‌ران، مافیاکان…هتد.).
- تۆڕى (دارك نێت) بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت کە لە خوارەوەدا باسیان لێوە دەکەین:
١. ماده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانانى ماده هۆشبه‌ره‌كان و كه‌سانى ئاساييش له‌م تۆڕه ئه‌ليكترۆنييه خه‌ريكى ئاڵوگۆڕى هه‌موو جۆره ماده‌يه‌كى هۆشبه‌رن!
٢. دراوى ساخته له دارك نێت ته‌واوى دراوه‌كان ، وه‌كو ( پاوه‌ند، يورۆ ) ئاڵوگۆڕى پێوه ده‌كرێت و هه‌لى ساختهكاريشى تێدايه .
٣. به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌کان و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى گرينگ وه‌ك (پاسپۆرت، مۆڵه‌تى شۆفێرى، به‌ڵگه‌نامه‌ى نيشته‌جێبوون، كارتى زانيارى، بڕوانامه‌ى زانكۆ) به ساخته‌يى له دارك نێت ده‌رده‌هێنرێن، بۆ نموونه مۆڵه‌تى شوفێرى به 200 دۆلار و پاسپۆرتى ساخته‌ى ئه‌مه‌ريكى و بريتانى به چه‌ند سه‌د دۆلارێك ده‌رده‌هێنرێت!
٤. چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له دارك نێت بەردەستن و هه‌لى كڕينى هه‌موو چه‌كێكى سوك و ناوه‌ند و كوشنده هه‌يه، ئه‌م چه‌كانه له شێوه و له به‌رگى (ئامێرى مۆسيقا، يارى منداڵان، ئامێرى ئه‌ليكترۆنی)دا ده‌گاته ده‌ستى كڕياران. بێگۆمان ئه‌م شيوه و به‌رگانه به شێوه‌يه‌ك پاكه‌ت ده‌كرێت كه تيشگى ئێكس تواناى دۆزينهوهيانى نيه.
٥. لە دارك نێت هه‌ندێ كۆمپانياى تايبه‌ت و ناياسايى هه‌ن کە بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك كينهى و رقى كه‌سيى هه‌يه به‌رامبه‌ر كه‌سێكى ديكه ده‌توانێت بكوژ (قاتل) به كرێ بگرێ و كه‌سى دڵخوازی بۆ بكوژێت! هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش سنورداره و ناتوانرێت كه‌سێك به مه‌بەستى كوشتنى سه‌رۆك وه‌زير يان سه‌رۆك كۆمار به كرێ بگیرێت.
٦. سەبارەت بە ئه‌ندامانى له‌شى مرۆڤ، له گۆشه و لاديوارى ئه‌م تۆڕه نهێنييه بازاڕى ڕه‌شى ئهندامگهلى له‌شى مرۆڤ گه‌رم و گوڕه، بۆ نموونه (نرخى گورچيله 200 هه‌زار دۆلار، دڵ 120 هه‌زار دۆلار، جگه‌ر 150 هه‌زار دۆلار، دوو چاو 1500 دۆلار) ده‌فرۆشرێت!
کۆتایی بەشى یەکەم.
——————————
سەرچاوە: زوم ئای تی