ئای ئۆ ئێس
10, ئاب 2016
لە ڕێگەی ئەم ئەپە ڤیدیۆکانت بگۆڕە بۆ ڤیدیۆیی هونەری بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

لە بابەتێکدا پێشتر ئاماژەمان بە ئەپێک دابوو بە ناوی Prisma کە دەتوانی لە ڕێگەیەوە وێنەکانت بگۆڕی بۆ تابلۆی هونەری، بۆ ئەمڕۆش ئەپێکی ترمان بۆ ئامادە کردوون کە هەمان کاری ئەپی Prisma دەکات و دەتوانی لە ڕێگەیەوە ڤیدیۆکانت بگۆڕی بۆ ڤیدیۆی هونەر و کاریگەری زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش بخەیتە سەر ڤیدیۆکانت.
ئەم ئەپەی ئەمڕۆمان ناوی Artistoـیە و بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی کۆمپانیای گوگڵ و ئای ئۆ ئێسی کۆمپانیای ئەپڵ بەردەستە بۆ داگرتن ئێوەش دەتوانن دایگرن و بۆ ڤیدیۆکانتان سوودی لێ وەرگرن.
داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید
داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.