بابەتی گرینگ
17, ئاب 2016
HTC دوو مۆبایلی نوێ رادەگەیەنێت لە زنجیرەی Desire 10

كۆمپانیای HTC ـی تایوانی ئامادەكاری دەكات بۆ ڕاگەیاندنی دوو مۆبایلی نوێ لە زنجیرەی Desire 10 لە مانگی داهاتوودا. پێشتر هەژماری Evan Blass لە تویتەر ئەوەی بڵاو كردبوویەوە كە ئەم دوو مۆبایلە هۆشمەندە بەناوەكانی Desire 10 Pro و Desire 10 Lifestyle دەبن و ڕووكاری مۆبایلەكە گۆڕانكاری تێدا دەکرێت و دیزاینەکەی باشتر دەكرێت و تایبەتمەندی پەنجەمۆری دەبێت.
لە ئێستادا چەند زانیارییەک دزەیان پێکراوە لەسەر تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Desire 10 Lifestyle و دەوترێت کە شاشەكەی 5.5 ئینچ دەبێت و بیرگەی ناوەكییەکەی 32 گێگابایت دەبێت، كامێرای 13 مێگاپێكسڵ دەبێت وفلاشی LED لەخۆدەگرێت، هەروەها كار بە سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆو دەكات. سەبارەت بە مۆبایلی Desire 10 Pro هیچ زانیارییەكی ئەوتۆ نییە بەڵام تایبەتمەنییەكانی بەرزتر دەبێـت لە چاو مۆبایلی Lifestyle.
سەرچاوە: عالەم تەقەنیە
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.