ئەندرۆید
17, ئاب 2016
ئەپی CLARO بۆ گۆڕینی ڕووکار و وێنەی ڕوونما بە شێوەی خۆکار بۆ سیستەمی ئەندرۆید

ئەپی CLARO یەکێکە لە باشترین ئەپەکان لە ڕووی داگرتنی ڕووکار بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکانمان، وە یەکێکە لەو ئەپانەی کە دەتوانی وێنەی ڕوونمای مۆبایلەکانمان بگۆڕین بە شێوەی خۆکار و بەو ڕێکخستنەی کە خۆمان ڕێکی دەخەین.
وە لەڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانی پەرگەیەک درووست بکەیت و چەندین وێنەی دیاری بکەیت و بیخەیتە ناوی و بۆ ئەوەی بە شێوەی خۆکار لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکانمان بگۆڕدرێت، هەروەها دەتوانی کاتی گۆڕینی پەرگەیەک بۆ پەرگەیەکی تر دیاری بکەیت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی و بەو ڕکخستنەی دیاریت کردووە پەرگەکە بگۆڕێت و لەگەڵ ئەویشدا وێنەکان بە ئارەزووی خۆت بگۆڕدرێت، وە دەتوانی ٣٠ خولەک تا ١ کاتژمێر جارێک وێنەکان خۆکارانە بگۆڕیت.
لەم ئەپەدا کۆمەڵێک کاریگەر و ڕووکار‌ی جوانی تێدایە کە دەتوانین لەسەر مۆبایلەکانمان جێگیری بکەین، وە دەتوانین نیشاندانی ڕووکارەکان بە شێوەی هەڕەمەکی و بە گوێرەی جێگیری خۆت دەرکەوێت و ئەم ئەپە لەسەر شێوزای Material Design دیزاین کراوە.
ئەپی CLARO بە شێوەی خۆڕایی لە کۆگای گوگڵ پلەی کۆمپانیای گوگڵ بەردەستە بۆ داگرتن و پشتگیری لە وەشانی ٤.٢ بەرەو سەروو دەکات بە قەبارەی ٣.١ مێگابایت.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.