ئەندرۆید
17, ئاب 2016
%80ـی بەكارهێنەرانی ئەندرۆید مەترسی هاككردنیان لەسەرە

لەم ڕۆژانەدا ھەڵەیەک بڵاوبووەتەوە لەسەر ئەو مۆبایلە ھۆشمەندانەی کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن، ئەم هەڵەیەش ڕێژەی ٪٨٠ ـی مۆبایل و تابلێتەکان دەگرێتەوە، كە لە ئەنجامدا بەڕێژەی 1.4 ملیار بەكارهێنەر مەترسی هاككردن و دزەكردنی زانیارییەكانیان هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگ بێت هەڵەكە مەترسیدار نییە.
كێشەكە لە لاوازی سیستەمی بەرگری ئەندرۆیددایە، ئەم ھەڵەیەش لە وەشانی ٤.٤ ی کیتکاتەوە دەستپێدەکات ھەتا وەشانی نووگەت ٧.٠ کە دوا وەشانی ئەندرۆیدە، ئەم ھەڵەیەش وا دەکات کە بە ئاسانی بەرنامە و زانیارییەکانت بڵاوببێتەوە، زەرەرمەندترینیش ئەو کۆمپانیاکان کە زانیاری لە سیستەمی ئەندرۆیدەوە ئاڵوگۆڕ دەکەن. بەپێی وتەی كۆمپانیای گۆگڵ لەگەڵ كارمەندەكانیدا لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بە ناردنی وەشانێكی نوێ بۆ بەكارهێنەران.
وەك بەرچاو ڕوونیەك ئەم هەڵەیە لە سیستەمی لینۆكسی 3.6 ـەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئەندرۆید دابەشكراوەیەكی لینۆكسە و كە لینۆكسیش سیستەمێكی سەرچاوە كراوەیە زیاتر ئەگەری هاك کردنی هەیە، بەكارهێنەران دەتوانن VPN بەكاربهێنن هەتاوەكو چارەسەری كێشەكە دەکرێت و وەكو وتمان بە ناردنی نوێكارییەك یان وەشانێكی تازەتر بەردەست دەبێت بۆ مۆبایلەكانتان.
سەرچاوە: دیجیتاڵ ترێندس
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.