ئینتەرنێت
23, ئاب 2016
تۆڕى (Dark Web): جیهانە شاراوەکەى ئینتەرنێت! (بەشى دووەم)

ئينته‌رنێت تۆڕێكى به‌ربڵاوى ههنووكهييه، به‌هۆى ئه‌و ده‌ستهاتووه تهكنهلۆژييانهى كه له ئه‌مڕۆدا هه‌ن وایانکردووە دەستگەیشتن به كه‌سان و پێگه ئه‌ليكترۆنييه‌كان خێرا و ئاسانتر بووبێت. له پاڵ ئه‌مه‌دا، تۆڕێكى فره بهربڵاوترى نهێنى ديكه هه‌يه به‌ناوى (Dark Web) كه هه‌موو كار و چالاكييه ناياسايیەکان و نهێنييهکانى تێدایە.
ڕه‌نگه تاوه‌كو ئێستاش ديدى زۆرێكمان له باره‌ى ئينته‌رنێته‌وه ئه‌وه‌نده سنورداربێت و پێمانوابێت ئينته‌رنێت ته‌نها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فه‌يسبوك و تویتەر و ئينستەگرام…هتد)ـە به‌ڵام جگه له‌م پێگانەى کە تۆ دەیانزانیت، پێگە و تۆڕگهلێكى زۆر و پڕنهێنى ديكه هه‌ن كه بێگومان ئێمه لێيان بێئاگاين، ئه‌م پێگه و تۆڕانه (دارک نێت یاخود دیپ وێب)ى پێدەڵێن، هه‌ر له ناوهكانيانەوە دياره كه ئەرک و چالاكيان چييه! هه‌موو داتا و زانيارييه‌كانى ئه‌م تۆڕانه سەرهێڵن و به‌شێوه‌يه‌ك پاسۆردكراوهن و دهستڕاگهيشتنيان فره ئه‌سته‌مه.
به گوێره‌ى ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا كراون، دارك وێبه‌كان ٥٠٠ ئه‌وه‌نده‌ى تۆڕه ئاساييه بهردهستهكانن. ئه‌م تۆڕه ته‌واو نهێنى و شاراوه‌يه . گوگڵيش تواناى ئيندێكس كردنيانى نيه، له ڕاستيدا گوگڵ ته‌نها تواناى ٠،٠٣ له سه‌دى پيشاندانى زانيارى ئه‌م وێبانهى هه‌يه، زانيارى ئه‌م وێبانه له داتابه‌يسى تايبه‌ت هه‌ڵگيراون و له‌لايه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برێن . وه‌ك: (تيرۆیست، هاكکه‌ران، مافیاکان…هتد.).
- لە بەشی دووەمی ئەم بابەتەماندا باس لە تاوانکاری ئینتەرنێتی و فایلە نایاساییەکانی دارک وێب دەکەین:
- دراوى بهپاسۆرد كرا‌و ( ئينكريپشن ):
ده‌توانرێت دراواى ديجيتاڵى وه‌كو ( بيتكۆين : دراوێكى سهرهێله له برى دۆلار و ..) و (دارك كۆين ) له ڕێگه‌ى ئه‌م تۆڕه‌وه ده‌ست بخرێت. له كاتێكدا كه به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م تۆڕه شوناسى خۆيان ناخه‌نه‌ڕوو ، ده‌توانن له ڕێگه‌ى ئه‌و دراوه ئەليكترۆنيانهوه كڕين و فرۆشتن بكه‌ن.
- خزمه‌تگوزارى وێب هۆستينگ:
به‌شێك له هۆستينگهكانى جيهان ده‌كه‌ونه وڵاتى ڕوسيا و ئۆكرانيا و بێ گوێدانه شوناسى به‌كارهێنه‌ر، خزمه‌تگوزارييه‌كانيان بۆ به‌رده‌ست ده‌كه‌ن. ئه‌م هۆستانه هه‌موو دراوه ديجيتاڵييهكانى وه‌ك بيتكۆينيان قه‌بوڵه و له به‌رامبه‌ردا خزمه‌تگوزارييه‌كانيان ده‌ده‌ن به به‌رامبه‌ر.
- خزمه‌تگوزارى دوورده‌ست ( كڵەد ):
كه‌سانى وه‌ك هاكکه‌ران پێيان باشه فايله خراپكارهكانيان له لايه‌ن سيسته‌مه ئاسايشييهكانهوه بلۆك نه‌كرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له خزمه‌تگوزارى دوورده‌ست ( كڵهد ) وه‌رده‌گرن. به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان 16 له سه‌دى فايله پڕ زيانه‌كانى دونيا و هێرشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان ، له ڕێگه‌ى ئه‌م خزمه‌تگوزارييه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن .
- به‌رنامه‌ى تاوانكارى:
كه‌سانێك كه خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زاييه‌كى ئه‌وتۆ نين ، ده‌توانن به‌رنامه‌ى جێی مەبهستيان له دارك نێت بكڕن و زيان
به سيسته‌م و كه‌سانى خوازراوى خۆيان بگه‌يه‌نن .
- دانانى هاكه‌ر:
له دارك نێت تاوانكارى ئينتهرنێتى كارێكى به ڕه‌واجه و به‌و هۆيه‌وه ده‌وانرێت هاكهرى به‌ئه‌زموون ڕابسپێريت به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارێك له به‌رامبه‌ر پێدانى پاره، حاڵه‌تى زيان گه‌ياندن به سيسته‌مى گۆڵ و ئهدۆبيش، له لايه‌ن ئه‌م جۆره له هاكه‌ران ، هه‌بووه !
- شێوازى ده‌ستڕاگه‌يشتن به دارك نێت:
١. براوزهرى نه‌ناسراو:
تۆر The Onion Router TOR: سيسته‌مێكه بۆ ون كردنى شوناسى به‌كارهێنه‌ر. له كۆمه‌ڵێك پرۆگرام و تۆڕى سێرڤه‌رى پێكهاتووه ، ده‌توانێت زانيارى له‌مه‌ڕ به‌كارهێنه‌ر وه‌كو شوێن و پرۆتۆكۆڵى ئينته‌رنێت ، بشارێته‌وه . به به‌كارهێنانى ئه‌م سيسته‌مه ، دۆزينه‌وه‌ى زانيارى ده‌رباره‌ى به‌كارهێنه‌ر ، زۆر ئه‌ستمه . ( تۆر ) خاوه‌ن براوزهرێكى تايبه‌ت به خۆيه‌تى و ده‌توانرێت بۆ مه‌به‌ستى ده‌ستڕاگه‌يشتن به دارك نێت ، به‌كاربهێنرێت . ئه‌م وێبگه‌ڕه له كاتى كردنه‌وه‌ى په‌ڕه‌دا و به مه‌به‌ستى به‌نهێنى هێشتنه‌وه‌ى خواسته‌كانى به‌كارهێنه‌ر ، سوود له 6000 سێرڤه‌ر ئه‌بينێت. ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييه‌ش وا ده‌كات وهدوكهوتنى به‌كارهێنه‌ر و دۆزينه‌وه‌ى ناونيشانى له لايه‌ن دامه‌زراوه حكومييهكانهوه زۆر زۆر ئه‌سته‌م بێت ، بگڕه نهكردهيىش بێت . ئه‌و وێبسايتانهى له‌سه‌ر بنچينهى ئه‌م سيسته‌مه بنياد نراون ، خاوه‌ن پاشگرى .onion ن ، نه‌ك .com واته ته‌نها له ڕێگه‌ى وێبگه‌ڕى تۆره‌وه ده‌توانيت ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بكه‌يته‌وه .
٢. مه‌كينه‌ى گه‌ڕانى نه‌ناسراو:
له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2014 هاكه‌رێك يه‌كه‌مين مه‌كينه‌ى گه‌ڕانى نه‌ناسراوى به ناوى grams ه‌وه بونيادنا . گرامز تواناى ئه‌وه به به‌كارهێنه‌ران ده‌دات تاوه‌كو بتوانن ( ماده‌ى هۆشبه‌ر ، چه‌ك ، ئه‌ژمارى كاربهران ) ى دزراو ، له ماڵپه‌ڕه نهێنييه‌كان سۆراخ بكه‌ن . هه‌روه‌كو گۆگڵيش خاوه‌ن تايبه‌تمەندی Im Feeling Lucky يه !
٣. ويكى تاوانبارى:
له دارك نێت ، ته‌واى ڕوودا و پێوهچوونهكانى وه‌ك هاك ، بازاڕى ڕه‌ش ، فايرۆس ، ماده‌ى هۆشبه‌ر ، به‌شێوه‌ى ويكى ڕێزبه‌ندى بۆ كراوه و بۆ هه‌ر به‌شێك ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك دراوه له باره‌يه‌وه .
٤. چات ڕوومى نهێنى:
هه‌روه‌كو جيهانه ديارهكه ، له‌م جيهانهشدا ، تاوانكاران له تۆڕه سهرهێڵييهكان به‌دواى خراپهكارترين كه‌ساندا ده‌گه‌ڕێن تاوه‌كو بتوانن بگه‌نه ئامانجه‌كانيان . له دارك نێت چات ڕوومگهلێ هه‌ن كه تاكه‌كه‌س ده‌توانێت له ڕێگه‌يه‌وه هه‌ر كارێكى ناياساى به ئه‌نجام بگه‌يه‌نێت .
دەست خۆش بەردەوام بن ،
بەڵام ڕەخنەیەکی بچوکم هەیە،
ناوە ئنگلیزیەکان مەکەنەوە وشەی کوردی وەوکو ئینکریپشن …..
سوپاس