10
ئای ئۆ ئێس 28, ئاب 2016

کێشەیەک لە لەمسى هەردوو مۆبایلى (ئایفۆن ٦ و ٦ پڵەس) دروستبووە و بۆتە هۆى لەکارکەوتنى!

Still-picture-shows-the-gray-bar-at-the-top-of-the-screen

بە گوێرەى هەواڵى پێگە تەکنەلۆژییەکان، لەماوەى ڕابردوودا زۆرێک لە بەکارهێنەرانى هەردوو مۆبایلى (ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس) ڕووبەڕووى کێشەیەک بونەتەوە لە لەمس (تەچ)ى مۆبایلەکانیان و بۆتە هۆى لەکارکەوتنیان! 

کێشەکە لەلایەن پێگەى بەنێوبانگى (IFixit)ەوە ناسێنراوە بە (نەخۆشى لەمس) و هاوکات بەگوێرەى زانیارییەکان کۆمپانیاى (ئەپڵ)ى ئەمریکى ئاگادارى کێشەکەیە بەڵام ڕەتیدەکاتەوە لێدوان لەبارەیەوە بدات، چونکە زۆرێک لە بەکارهێنەران لەسەر پەڕى  (Apple Support) سکاڵایەکى زۆریان کردووە دەربارەى کێشەکە و ئاماژەیان بەوە کردووە کەوا لەمس(تەچ)ى مۆبایلەکانیان تووشى کێشەیەک هاتووە و هێڵێکى ئاسۆیی خۆڵەمێشى لەسەر ڕوونماى ئامێرەکەیان دەرکەوتووە و بووەستە هۆى لەکار کەوتنى لەمسى ئامێرەکەیان!

18028-16100-defect-top-l-l
“کێشەکە”

زۆربەى شارەزایانى چاککردنەوەى مۆبایل کێشەکەیان لەو مۆدێلانە بەرچاو کەوتووە کە ئەپڵ لە ساڵى ڕابردوودا (٢٠١٥) بەرهەمى هێناون، یەکێک لە شارەزایانى چاککردنەوەى مۆبایل لە ویلایەتى (نیو ئۆرلیانزئەمریکا بەناوى (رامى ئۆدە) ئاشکرایکردووە کەوا ١٠٠ مۆبایلى (ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس)ى بینیووە کەوا کێشەیان لە لەمس(تەچ)دا هەبووە.

هاوکات بەگوێرەى هەواڵى پێگەکان هەندێک لە کارمەندانى کۆمپانیاى (ئەپڵ) ئاشنان لەگەل کێشەکە و هەندێکیان بەو خاوەن مۆبایلانەیان وتووە کەوا “ئەپڵ کێشەکانى شاشەى لەمس (تەچ سکرین) ناناسێت وەک کێشەیەک ئەگەر گەرەنتیەکەت بەسەرچوو بێت!” کە بەکاربەران دەڵێن ئەمە وەک ئەوە وایە کەوا ئەپڵ بە نهێنى پێت بڵێت تەنها یەک هەڵبژاردنت هەیە ئەویش کڕینى مۆبایلێکى نوێیە!

سەرەڕاى ئەوەى کەوا هەندێک لە زەرەرمەندەکان کێشەکەیان چارەسەربووە بەهۆى دوا نوێکردنەوەى سیستەمى ئاى ئۆ ئێس (9.3.5) کە ئەپڵ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وەشاندى، کەچى پێگەى (IFixit) سووڕە لەسەر ئەوەى کەوا بەشێوەیەکى سەرەکى کێشەکە لە نەرمەکالادا نییە و لە ڕەقەکاڵادایە، چونکە بەهۆى ئەوەى لەگەڵ پاڵەپەستۆ خستنەسەر لایەکى ڕوونما(شاشە)ەکە کێشەکە زیاتر دەبێت و هێڵە خۆڵەمێشیەکە زیاتر بە جووڵە دەکەوێت! بوونى ئەو کێشەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کەوا ئەپڵ سیاسەتى دروستکردنەکەى لەم دوو مۆبایلدا گۆڕیوە.

(مایکڵ هیوى) – شارەزاى چاککردنەوە- دەڵێت: ”  ئەم کێشەیە وەک گاڵتەیەک بلاوبوویەوە، ئەپڵ پێویستە یارمەتى گشت ئەو بەکاربەرانە بدات کە کێشەکەیان تووش بووە، یاخود هەر هیچ نەبێت ماوەی گەرەنتى چاککردنەوە کارا بکات بەخۆڕایی بۆ ئەو بەکاربەرانەى تووشى کێشەکە بوون”.

  • ڤیدیۆى کێشەکە:

 

س/ فۆن ئەرینا – ئاى فیکسیت – عالەم تەقەنیە.

بۆچونی تۆ